لێدوانی ویکیپیدیا:سەبارەت

کۆتا لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

دەقێکم خوێندەوە لەبارەی سەبارەت و لەمەڕ و دەربارەوە؛ نووسراوەی بەدران ئەحمەد حەبیب. ئێوش وەختتان ھەبوو بیخوێننەوە زەرەری نییە:

«لەبارەی، لەمەڕ، سەبارەت: ئەم سێ زاراوەیە لە زمانی نووسیندا بە چەوتی دێنە بەکارھێنان. یەک: لە جیاتی لەبارەی، دەنووسن «دەربارەی» کە فارسییە. «ئاخر کوردی چییە عەیبی؟ حاجی گوتەنی». دوو: کە دەنووسی لەبارەی دەبێ «ەوە» بچێتە سەر یەکێک لە وشەیلی دوای خۆی، وەک: لە بارەی منەوە بدوێ، با لەبارەی پێوەندیی من و تۆوە قسە بکەین. «لەمەڕ» بەکار دەھێنن بە ھەڵەیی، وا دەزانن واتەیەکی تری «لەبارە»یە. وا نییە. لەمەڕ بۆ شتێک دێتە گوتن بیدەیە پاڵ خاوەنی پێشوویەوە. بۆ نموونە کتێبەکەی لەمەڕ من، دیارە جاران ئەو کتێبە ھی من بووە. دەڵێ «ئەوە کتێبەکەی لەمەڕ منە داویانە بە تۆ». ھەرچی «سەبارەت»یشە جێی «بەھۆی» دەگرێتەوە. سەبارەت بە تۆوە ھاتم. سەبارەت بەچی وا دەکەی؟ لە راگەیاندنی کوردیدا دەڵێ: «لەمەڕ مادەی ١٤٠ەوە گوتی، یان سەبارەت بەم پرسە بۆچوونتان چییە؟». ھەردووکیان ھەڵەن وەک لە پێشەوە روونم کردەوە. گۆرانی دەڵێ «سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە.»

قسەکەی زۆر جوان و دروست بوو. جارێ سەبارەت کە لای ئێمە باوە ھەر بە مانای «لەبەر» یان «بەھۆی»ە. دەزانم لەمەڕیش ھەر دەبێ وا بێ. لەبارەی لای ئێمە زۆر باوە و قەت ناڵێین دەربارە. وا بزانم چون لە باشووردا نازانن فارسییە وا دەڵێن و باو بووە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٢، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "سەبارەت".