لێدوانی ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە

دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی سەرچاوە غەیرە کوردییەکان

ناوی وتار دەستکاری

پێشنیار ئەکەم بە جێگەی ناردنەوە بۆ سەرچاوە بێژین یادکردنی سەرچاوەکان. Citing sources ڕێک واتە یادکردنی سەرچاوەکان؛ Citation واتە یادکردن، واتای وەرگرتنیشی هەیە، بەڵام لێرە واتە یادکردن؛ من وائەزانم لە ناردنەوە باشترە، ناردنەوە هاوسەنگی ارجاعی عەرەبییە.--Aza ١٦:٣٧, ٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەگەرچی منیش لەسەر ئەو بڕوام کە ئەم ناوە تەواو پڕ بە واتای وتارەکەی نییە، بەڵام نێزیکترین چه‌مکی کوردی بوو کە بۆ ئەم بابەتە ھاتە زەینم. سەبارەت بە «یادکرد»، یەکەم وشەیە کە لە فەرھەنگۆکی ئینگلیزی بە فارسی بەرامبەر بە Citing نووسراوە؛ ھەربۆیە ئەوەم بەکارنەھێنا. پێموایە ئەگەر بەڵێنی گۆرانی ناو بدەین دەبێ ناوێکی باشتر بدۆزینەوە. بەڵام لە وەرگێڕانی چەمک، مەرج نییە وشە بە وشە ھاومانای ھاوتای ئینگیزییەکەی بێت. لەوانەیە لە کوردیدا ھاوتای وشەیەکی ئینگلیزی ھەر نەبێت، ئینجا دەبێ چی بکەین؟ بە بڕوای من، لە وەرگێڕان چەمک، تەنھا مەرج ئەوەیە کە واتاکە بە خوێنەر ڕابگەیەنێت. ڕێـــزم--MarMzok لێدوان-- ١٧:٢٥, ٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
یادکردن کوردییە؛ لانیکەم لە کوردیشدا هەیە. "بە یادم کە، فریادم کە"، گۆرانییەکی بەناوبانگی عەلیمەردانە. بۆچ ئەبێ وشەیەک لە فارسیشدا چاومان پێ کەوت ئیتر بەکاری نەهێنین؟--Aza ١٧:٥١, ٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
ھەڵە تێگەیشتی. ھۆکاری بەکارنەھێنانی ئەوە نییە کە لە فارسیدا ھەیە. بەڵکوو ئەویە کە ئەو وشە ئەوەندەی لە فارسیدا بەکاردێت لە کوردیدا بەکارنایەت و گرینگتر، بە دژواری واتای ئاماژەکردن ئەدات.--MarMzok لێدوان-- ١٨:٠٣, ٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
بۆچی ئەبێ واتای ئاماژەکردن بدات؟--Aza ١٨:٠٥, ٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
لەبەر ئەوەی cite واتای ئاماژەکردن و باسکردن ئەدات ھاوتای mention ـــ.ـــــ MarMzok لێدوان-- ١٨:٣٠, ٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
mention واتە یادکردن، cite جگە لە یادکردن واتە گەواهێنانەوە.--Aza ١٨:٤٧, ٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
پێشنیارێکی تریشم هەیە: "سەرچاوەکانی گەواهێنانەوە".--Aza ٠٥:١٩, ٧ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
پێت وایە ئەوە ڕێک دەکەوێ لەگەڵ بابەت و ناوەڕۆکی وتارەکەیدا؟؟؟ من ھیچ پێموانیە. ئەوەی پێشوو کە وتت، زۆر باشتر بوو. بگەڕە بۆ وشەیەکی کوردی و کورت و گونجا کە ئەمە بڵێت: باسکردنی سەرچاوەکان.
(ئەمە ئەنجامی گەڕانی من: ئاماژەدان بە سەرچاوەکان، ھێنانەوەوی سەرچاوەکان ...)--MarMzok لێدوان-- ٠٨:١١, ٧ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
پێموایە «ھێنانەوەی سەرچاوەکان» تەواو ڕاستە و وەرگێڕانێکی تەواوە بۆ وشە ئینگلیزییەکە. لەگەڵ ڕێز barham ١٢:١٦, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئاماژەدان بە سەرچاوە! دەستکاری

ئەم وتارە دەگوازمەوە بۆ ئاماژەدان بە سەرچاوە، دژایەتی هەیە؟ --برووسک ٢٢:٢٥, ٢٥ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
بە ڕای من پێویست نییە.--Aza ١٠:١٤, ٢٦ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئازا ئاماژە بەتەنیا وشەیەکی درووست نییە، بەڵکو چاوگێک پێویستە بۆی. --برووسک ١٣:١٤, ٢٦ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
با بزانین ئەوانی تر چی ئەڵێن.--Aza ١٣:٣٨, ٢٦ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
= دەستکاری

لەگەڵ ڕێزم، لێکۆڵینەوە، لەسەرچوون و لێدوان لەم جۆرە بابەتانە زۆر پیرۆزە... لەڕاستیدا ئەرکی سەر شانی ئەکادیمیای کوردی بوو کە ئەم جۆرە باسانە کۆ بکاتەوە، بەڵام بەداخەوە.

ئەرێ بۆ (ئاماژە بە سەرچاوە) و (یادکردنی سەرچاوە) و (سەرچاوەکانی گەواهێنانەوە)) و ... مەگەر لە کوردی خۆماندا هەزارجار نەتانبیستووە کە دەڵێن : (بەڵگە هێنان)، (بەڵگە هێنانەوە)، (بەڵگە دان) و ...یان (سەرچاوە هێنان)، (سەرچاوە هێنانەوە) ، (سەرچاوە دان) ؟ من پێم وایە (سەرچاوە هێنان) یان (سەرچاوە دان) بۆ ئەم مەبەستە گونجاوە: شێوەی سەرچاوە هێنان/سەرچاوە دان لە ویکی

Aminijian (لێدوان) ‏١٣:٣٩، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوە غەیرە کوردییەکان دەستکاری

سڵاو کاک @Aram لە بەشی سەرچاوە غەیرە کوردییەکان مەبەست لەم ڕستەیە (باشتر وایە بە ھەردوو زمانی ژێدەر و کوردی، لەپاڵ یەکەوە بنووسرێن) ئەوەیە کە بەم شێوە بەکاریبھێنین. [١] بەمە (/) جیا ببێتەوە باشە؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٠٤، ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Danial2703kurdistan: دیارە مەبەستی ئەوەیە کە زمانی بیانی و کوردیش بنووسرێت، بەڵام نموونەیان دانەناوە کە چۆناوچۆن بنووسرێت. بۆ دانانی سەرچاوە لەڕێگەری بەستەرەوە، سیستمەکە خۆی دەقەکە لە تاگی تایتڵ یان ڕەنگە لە مێتاداتا وەرگرێت جا بە ھەر زمانێک نووسرابێت. بۆیە ئەستەمە بتوانرێت بۆ سەرچاوەی بێگانە لەسەر وێب، دەقەکان بە کوردیش بنووسرێ. بۆ سەرچاوەی کتێب و ئەوانی تر من پێم باشە تەنیا یەکێکیان بنووسرێت باشە جا خۆت کامەت پێ باشترە با ئەوەیان بێ و وەک ئەو نموونەی دات ناوە ئاڵۆز نەبێتەوە. ئەمە تەنیا ڕای منە و نازانم کۆمەڵگە چی دەڵێن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٤:٢٩، ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
  1. ^ حیرت سجادی/حیرەت سەجادی, سیدعبدالحمید/سەید عەبدولحەمید (2016). تاریخ سنندج/مێژووی سنە. سنندج/سنە: کردستان/کوردستان.
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "ئاماژە بە سەرچاوە".