ZirYaN
ھەژمار دەستکاری
بەڕێز زریان، لەگەڵ بەخێرھاتنت، دەستخوشیت لێدەکەین بۆ بەشداریت لە پەڕەی پرسیارە گشتییەکاندا. بەڵام بەھۆی ھەڵەبوونی زانیارییەکان ناچار سڕاوە. بەڕێز، لە وەڵامی "ئایە پێویستە خۆم ناونووس بکەم لە ویکیپیدیا؟" نووسیبووت: "بهڵێ پێویسته ئهگهر بتهوێت ههژمارێکت ههبێت بۆ دهستکاری بابهت و بۆچون و نووسینی وتار، ئهگهر نا ئهوه تۆ تهنها دهتوانیت وهک خوێنهرێک چاو له ویکیپیدیا بکهیت". بۆ زانیاریی زیاتری خۆت، ئەوە درووست نییە. تەنانەت کاتێ خۆت ناونووس نەکردە، دەتوانی بەشداری بکەی، دەتوانی دەستکاری بکەی، دەتوانی گۆڕانکاری بکەی، پەڕگە باربکەی و ھتد. بەڵام بێ گومان ناونووسکردن و خاوەن ھەژماربوون کۆمەڵێ سوودی دیکەی ھەیە. وەک ئەوەی ھەموو بەشدارییەکانت بە ناوی خۆتەوە دەنووسرێت و ھەتا ھەتایە دەمێنێتەوە، دەتوانی لەگەڵ بەکارھێنەرانی دیکە لێدوان و ھاوکاری بکەیت و کۆمەڵی سوودمەندیی دیکە.
سەبارەت بە پرسیارەکانی ئەو شوێنە، ئەوانە بۆ وەڵام دانەوە دانەنراون. ئەوە پەڕەیەک تەواو نەکراوە کە یەکێک لە بەکارھێنەران لەسەری کار دەکات و ئامادەی دەکا. تکایە دەستکاری مەکە.
بۆ بەشداریت لە ویکیپیدیا ھەرجۆرە یارمەتییەکت پێویست بوو، لە خزمەتدایین. لەگەڵ ڕێزم--MarMzok لـێدوان-- ١٦:٠٧, ١١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)