نیماگیان بەخێر بیت بۆ ویکیپیدیای کوردی، تکایە ناو وتارەکاندا واژۆ (ئیمزا) مەکە. مادیوتووێژ (١٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٤) ‏٢١:٥٢، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە نیما ئەگەر گەرەکتە وتارەکانت نەسڕێتەوە تکایە هەندێک زانیاری تێ بخە، وتارێکی ٢ یان ٣ وشەیی بە کەڵکی کەس نایەت و ئەسڕێتەوە. مادیوتووێژ (١٣ی ڕەشەمەی ٢٧١٤) ‏١٥:٥٥، ٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکه له جێی خالی کردنی ئه‌م که‌لیمه‌یه‌و سرینه‌وه‌ی دروستی که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ده‌فت خزمه‌ته من نوسیم که جێگه‌ی خاڵی نه بێت و که‌م که‌مه ئێوه دروستی که‌ن نه‌گ بیسرنه‌وه

ئەزیزم، دووبارە بەخێرهاتنت دەکەین بۆ ویکیپیدیا، لەڕاستیدا ئێرە جێی هەمووانە و ئێمەش وەک تۆ بەکارهێنەرێکی ئاسایین، تەنها جیاوازییمان ئەوەیە کە ئێمە ڕەنگە ئەزموونێکی باشترمان هەبێت لە چۆنییەتی کارکردن لێرە. وتارەکانی ئێمە نە پێرفێکت و کامڵن، نە بێ بەرین لەڕەخنە. بگرە ئەوانی تۆ لەهی ئێمە باشترە. بەڵام ئێمە ڕەخنەی ئەوەمان لەو وتارە هەبوو کە وشەکانی کوردیی نەبوون (لەکاتێکدا ئێمە وشەمان بۆ ئەو وشە عەرەبییانە هەیە) و وتارەکە بەجۆرێک کورت بوو کە هیچ شتێکی تری زیاد نەدەکرد جگە زیادبوونی ژمارەی وتارەکانی ئێرە. بیری لێ دەکەمەوە ئێمە ٥٠٠ وتاری پڕ و بەهێزمان هەبێت لە ١٤٠٠٠ وتاری کورت و پوخت گەلێک باشترە. لەکۆتاییدا ئێرە شوێنێکە کە هاوزمانان سوودی لێ ببینن. تکایە دڵت نەڕەنجێت و ئێمە پێکەوە لێرە خزمەت دەکەین و هیچ جیاوازیمان نییە و بەخزمەتەکانی یەکتر دەزانین. تکام وایە بەردەوام بیت بەڵام لەگەڵ ئەو زیادکردنانەی کە دەیکەیت بۆ وتارەکان، دەکرێت وتارەکان وتاری بەهێز و درێژ بن. دووبارە و سێبارە بەخێربێیت --◂ برووسک وتووێژ‏١٧:١٣، ٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایه بمبورن ، برێک توند چوم گه‌ر چی ئێوه‌یش هه‌وه‌ل را توند چون.

به "وزه‌ی کاره‌بایی" عه‌وه‌زم کرد، سه‌عی ده‌که‌م که‌م که‌مه پڕ و به هێزی که‌م، به‌ڵام به یێک را ته‌واناییم نیه‌و ناتوانم.

به ته‌واوی رێزێکی که بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست هه‌مه به‌ڵام موافقی فه‌ریقه‌ت به وتاره به هێزه‌کان نیم، چون دروست کردنی یێک وتاری تازه سه‌خت تره له ئاماژه کردنی هیندێک که‌لیمه‌و پڕ کردنی وتارێکی کورت.

هیوای سه‌ربه‌رزیم بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست هه‌یه.