Kurdstani bashwr
کێ دووگۆڵی داهێنا دەستکاری
ئینگلیزه‌کان کاتێک له‌لادێکاندا باو بو به‌تۆپ یاریان ده‌کرد به جۆرێک له شێوه‌ی دووگۆڵی به‌ڵام وه‌ک بڵێیت دووگۆڵی ته‌واه نه‌بو وه‌ک ءێستا له‌دوای ئه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند له ئێنگلته‌را یاساکانیان بۆ دانا‌و به‌رێکو پێکیه‌ی که‌ئێستا هه‌یه ڕێگا و ڕێسایان بۆ دانا تاکو ساڵی1863له کۆی زانکۆ و قوتابخانه‌کاندا ویانه‌یان دامه‌زراندو به‌رده‌وامیان دا به‌م یاریه‌ی که زۆر زۆر به‌ناوبانگه له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ که‌سێکی تر که‌بتوانێت باشتر روون کردنه‌وه‌که بدات یان ده‌ستکاری بکات به‌ره‌و باشتر براتان کوردستانی باشور
نووسراوەی لە شوێنی نەگونجاو دەستکاری
فیفا یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به فیفیفا یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به فیفا، رێكخراوێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه‌كانی بواری تۆپی پێ له‌جیهان دامه‌زراوه، باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌م رێكخراوه له‌شاری زیورخی وڵاتی سویسرایه و ئێستا سیپ پلاته‌ری سویسری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی فیفا 208 ئه‌ندامه. فیفا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردن و چاودێریی كردنی پاڵه‌وانێتی و خوله نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تۆپی پێیه، له‌وانه‌ش مۆندیال كه له‌ساڵی 1930یه‌وه 4 ساڵ جارێك به‌به‌شداریی چه‌ندین تیپی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م رێكخراوه له‌ساڵی 1904دا و له‌لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی وڵاتانی به‌لجیكا، دانیمارك، فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا له‌شاری پاریس دامه‌زرێنرا و یه‌كه‌مین سه‌رۆكیشی رۆبه‌رت گویرین بوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یارییه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو بوویه‌وه و هه‌وادارێكی زۆری بۆ خۆی په‌یدا كرد. فا، رێكخراوێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه‌كانی بواری تۆپی پێ له‌جیهان دامه‌زراوه، باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌م رێكخراوه له‌شاری زیورخی وڵاتی سویسرایه و ئێستا سیپ پلاته‌ری سویسری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی فیفا 208 ئه‌ندامه. فیفا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردن و چاودێریی كردنی پاڵه‌وانێتی و خوله نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تۆپی پێیه، له‌وانه‌ش مۆندیال كه له‌ساڵی 1930یه‌وه 4 ساڵ جارێك به‌به‌شداریی چه‌ندین تیپی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م رێكخراوه له‌ساڵی 1904دا و له‌لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی وڵاتانی به‌لجیكا، دانیمارك، فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا له‌شاری پاریس دامه‌زرێنرا و یه‌كه‌مین سه‌رۆكیشی رۆبه‌رت گویرین بوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یارییه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو بوویه‌وه و هه‌وادارێكی زۆری بۆ خۆی په‌یدا كرد. یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ كه ئه‌م رێكخراوه سه‌رپه‌رشتی كرد له ساڵی 1906دا بوو. پاشان له‌ساڵی 1909دا ئه‌فریقای باشوور، ساڵی 1912 ئه‌رژه‌نتین، ساڵی 1913 ئه‌مریكا بوونه ئه‌ندام له‌و رێكخراوه‌دا به‌مه‌ش فیفا بێجگه له وڵاتانی ئه‌ورووپا وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌مریكاشی گرته‌وه. به‌شداریی كردنی زۆربه‌ی یاریزانه‌كان له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و سنووردار بوونی كه‌ره‌سته‌كانی گه‌شتی یاریزانه‌كان، فیفای تووشی قه‌یران كرد، دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگ، هیرشمان كارل-ی ئه‌ڵمانی بووه سه‌رۆكی فیفا و رێكخراوه‌كه‌ی له‌و قه‌یرانه رزگار كرد، له‌و سه‌رده‌مه به‌ریتانیا وه‌ك ماڵی فیفا نه‌یاری خۆی بۆ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانی له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی راگه‌یاند و ئه‌ندامێتیی خۆی له‌فیفا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له‌و كاته‌وه فیفا له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ له‌به‌ریتانیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا و یاساكانی تۆپی پێ ته‌نیا له‌لایه‌ن فیفاوه په‌سه‌ند نه‌ده‌كرا، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێكی تری نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ به‌ناوی IFABه‌وه یاساكان داده‌رێژراو په‌سه‌ند ده‌كرا، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له8 ئه‌ندام پێكهاتبوو، فیفا له‌ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا 4 ئه‌ندامی هه‌بوو، 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ریتانیا و سكۆتله‌ندا و وێڵز و ئیرله‌ندی باكوور بوون، ئه‌نجامدانی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌یاساكانی تۆپی پێ، پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی 6 ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌بوو. كۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له‌فیفادا و له‌نوێنه‌رانی یه‌كێتیی تۆپی پێی وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوه‌كه‌دا پێكدێت، كونگره دانیشتنی ساڵانه‌ی خۆی هه‌یه و له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیشدا دانیشتنی نا ئاسایی ده‌بێت، ته‌نیا كونگره ده‌توانێت به په‌سه‌ندكردنی یاسا، گۆڕان له‌فیفا دروست بكات و ده‌شتوانێت سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری فیفا ده‌ستنیشان بكات. فیفا خاوه‌نی چه‌ندین یه‌كێتییه له‌ناوچه جیاجیاكانی جیهان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پێشبركێكان كه بریتین له: - AFC یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا بۆ كاروباری ئاسیا و ئوسترالیا. - CAF یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌فریقا. - CONCACAF یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌مریكای باكوور و ناوه‌راست. - CONMEBOL یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور. - OHC یه‌كێتیی تۆپی پێی ئۆقیانوسیا. - UEFA یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا. یه‌كێك له‌سیاسه‌ته‌كانی فیفا هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریی كردنی ئه‌و یانانه‌یه كه وڵاته‌كانیان ده‌ستێوه‌رده‌ده‌نه كاروباری یه‌كێتیی تۆپی پێی وڵاته‌كه، یان یه‌كێتییه‌كه وه‌ك پێویست ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ناكات، له‌پێشبركێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. وڵاتانی یۆنان و كینیا و عێراق له‌و وڵاتانه بوون كه ئه‌و یاسایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. له مۆندیاڵی جیهانی 1994ه‌وه فیفا بۆته خاوه‌نی سرودێكی تایبه‌ت له‌پاڵه‌وانێتییه‌كاندا وه‌ك سرودی فه‌رمی فیفا لێده‌درێت.
وه‌رگیراوه له واڵاپرێسه‌وه نوسه‌ره‌که‌ی ناوی هیوایه