Kurddata2006
Joined ١٥ی نیسانی ٢٠١٧
ئای‌پی تی وی ( IPTV ) : ڕاكێشانی ڕاسته‌وخۆی ناوه‌ڕۆكی كاناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنیه‌كان له ڕێگه‌ی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه . به واتایه‌كی تر لایه‌نێك ده‌توانێ ڕاسته‌وخۆ ویدیۆیه‌ك له سێروێره وه‌ربگرێ كه ئینته‌رنێت تی وی پێ ده‌وترێ . به پێی ناوه‌ڕۆكه‌كان ئای‌پی تی وی ده‌كڕێ سێ جۆر ناوه‌ڕۆك له خۆ بگرێ :
- ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕاسته‌وخۆ یا ویدیۆی ڕاسته‌وخۆ كه ته‌واو ڕاسته‌وخۆیه و هاوكات په‌خش ده‌كرێ
- تۆمار كرا‌و : ویدیۆ و كاناڵی وه‌رگیراو به دره‌نگیه‌وه ( دره‌نگی ده‌كرێ سه‌عاتێك ڕۆژێك یا چه‌ند ڕۆژ بێ )
- ویدیۆی داواكراو (Video On Demand)
ئامێره‌كانی وه‌رگرتنی ئای‌پی تی وی زیاتر سێت تۆپ باك (set top box ) پێ ده‌وترێ كه به زۆری له بازاڕ دا هه‌ن و به بڕێكی دیاری كراوی ساڵانه یا مانگانه خزمه‌تگوزاری ئای‌پی تی وی ده‌خه‌نه ڕوو . بۆ نموونه ئامێری ئۆڤه‌ربۆكس ( Overbox )