== گوندى زەنگەنان ==

گوندی زه‌نگه‌نان
گوندی زه‌نگه‌نان1


گوندی زه‌نگه‌نان2


گوندى زەنگەنان سەربە ناحیەى دارەتووى قەزاى بەردەرەش ە کەدەکەوێتە پاریزگاى دھۆک. سێیەم گوندە دەکەویتە ڕۆژھەلاتى قەزاى بەردەرەش٫ زۆربەى خەلکەکەى بەزمانى کوردى دیالێکتى گۆرانى قسەدەکەن. بەگشتى ئیش و کاریان کشتوکالیەو وەھەروەھا خەلکێکى زۆریشی پیشەى پیرۆزى پێشمەرگەن.

قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی زه‌نگه‌نانی تێكه‌لاو



== خویندن ==
گوندى زەنگەنان لە سالى ١٩٤٢ز یەوە قوتابخانەى تێدا دروست کراوە و گوندەکانى وەکو(کەونەباک٫ دوگوندان٫ گربدەو). لەئێستادا دوو قوتابخانەى تێدایە یەکێکیان ١٦ پۆلیەو بەناوە (قوتابخانەى بنەڕەتى زەنگەنانى تێکەلاو)٫ وە ھى دووەمیشیان ١٨ پۆلیەو بەناوى(ئامادەیى زەنگەنانى تیکەلاو).


=== بەژمارە ===
زەنگەنان نزیکەى ٥٠٠ مالەو ژمارەى دانیشتوانى نزییکەى ٣٠٠٠ کەسە. ٣ مزگەوتى تێدایە بەناوەکانى:

  ١- مزگەوتى گه‌وره‌ی زەنگەنانى
  ٢- مزگەوتى الرحمن
  ٣-مزگەوتى خێرخوازان




بنكه‌ی ته‌ندروستی

===== بنکەى تەندروستى =====

بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ گوندی زه‌نگه‌نان


ئه‌مه‌ش لینكی ئه‌وڤیدیۆیه‌یه‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی گوندی زه‌نگه‌نان https://www.youtube.com/watch?v=1JN87Fe98YE



تیپی باله‌ی زه‌نگه‌نان له‌كاتی یاری كردن
تیپی باله‌ی زه‌نگه‌نان له‌كاتی یاری كردن2

===== وه‌رزش =====
وه‌رزشی هه‌ره‌ باوی گونده‌كه‌ تۆپی باڵه‌یه‌ كه‌له‌م بواره‌ ده‌ستیكی كارامه‌و شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌یه‌ و هه‌ر له‌ سالانی زووه‌ تییپه‌كانی به‌شداری چه‌ندین خولی تۆپی باله‌ی كردووه‌ له‌ هه‌ولێرو دهۆك وه‌ له‌ زۆربه‌ی خوله‌كانی ساڵانه‌ی كه‌له‌ قه‌زای به‌رده‌ره‌ش ده‌كرێته‌وه‌ وێڕای به‌تام و چێژ كردنی یاریه‌كه‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنیت و له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌(شێره‌كانی بادینان ناسراوه‌) وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ له‌یاری تۆپی پێشدا تیپی هه‌یه‌ كه‌له‌ سالانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دروست بووه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ یاریزانی به‌توانای تیدا هه‌لكه‌وتوه