أبو عمر الكوردي
عوسمانی کوڕی عومەری کوردی
دەستکاریعُثْمَانُ بنُ عُمَرَ بنِ أَبِي بَكْرٍ الكُرْدِيُّ
ناوی : عوسمانی کوڕی عومەری کوڕی ئەبو بەکری کوڕی یونسی کوردی دوینییە ، کونییەکەی [ٲبو عمرو]ە باوکی عەمر .
لە ساڵی ٥۷۰ یان ٥۷۱ ی کۆچی لە دایک بووە .
یەکێکە لە پێشەوایانی ئیسلام ، لە گەورە پیاوانی کورد بووە لە زانست و ژیریدا ، پێشەوا [الذهبي] بە شێخ و پێشەوا و زانای دیار و ناسراو وەسفی دەکات ، وە پێی ووتووە لە زیرەکەکانی جیهان بووە .
وە [ أَبُو الفَتْحِ ابْنُ الحَاجِبِ ] بە فەقیهـ و موفتی و خاوەن وەرع و خۆبەکەم زان وەسفی کردووە .
وە [ ابْنُ خَلِّكَانَ ] ووتوویەتی : ئەو لە باشترین دروستکراوەکانی خوا بووە لە هزر و ژیریدا .
زانا بووە لە [ قراءات القرآن ، الٲصول ، الفقه ، النحو ] .
لە شاری قاهیڕه هەموو قورئانی لەبەر کردووە ، وە هەندێک لە قیڕائاتەکانی [الشاطبي] وەرگرتووە ، له مزگەوتی گەورەی شاری دیمەشق وانەی ووتۆتەوە ، پاشان چووە بۆ شاری ئیسکەندەرییەی میسڕ هەر لەوێ ماوەتەوە تاکو کۆچی دوایی دەکات .
مامۆستاکانی : [ أَبِي القَاسِمِ البُوْصِيْرِيّ ، ٳسْمَاعِيْل بن يَاسِيْنَ ، بَهَاء الدِّيْنِ القَاسِمِ ابْنِ عَسَاكِرَ ، فَاطِمَةَ بِنْت سَعْدِ الخَيْرِ ، أَبِي المَنْصُوْر الأَبيَارِي ] وە جگە لەمانیش .
قوتابییەکانی وە ئەوانەشی کە ریوایەتیان لێی کردووە : [ المُنْذِرِيّ ، الدِّمْيَاطِيّ ، أَبُو مُحَمَّدٍ الجَزَائِرِيّ ، أَبُو إِسْحَاقَ الفَاضِلِيُّ ، أَبُو عَلِيٍّ ابنُ الخَلاَّل ، أَبُو الحَسَنِ ابْن البَقَّال ، رضِي الدِّيْنِ القسُرطينِي ، يَاقُوْت الحَمَوِي ] وە جگە لەمانیش .
له ۲٦ ی مانگی شەووالی ساڵی ٦٤٦ کۆچی دوایی کردووە .
[ سير أعلام النبلاء : ج ۲۳ - ط ۲٤ ]
✏ هونەر بەرزان مصطفی أبو عمر الكوردي (لێدوان) ١٧:٥٢، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)