لینوس کالیۆپ-لینوس یەکێکە لە مانگەکانی هەسارە بچوکەکان کە ئەویش گەڕەستێرۆچکەی ٢٢ کالیۆپی کە یەکێکە لە گەڕەستێرۆچکە گەورەکان لە جۆری ئێم لە ناوچەی کەمەربەندی ئەستێرەیی، مانگی لینوس ئاشکراکرا لە ٢٩ی ئابی ٢٠٠١ لەلایەن زانایانی فەلەکی هەریەک لە مایکڵ بڕاون و جان لۆک مارگۆت لە ڕوانگەی کیک لە ناوچەی هاوایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها لەلایەن تیمی زیاتری فەلەکناسانیش ڕوانگەکرا لە ڕێگای ڕوانگەی کەنەدا- ڕوانگەی فەرەنسا.

لینوس بە بەراورد لەگەڵ زۆربەی مانگە گەڕەستێرۆچکەکانی دیکە زۆر گەورەیە و تیرەکەی نزیکەی ٢٨±٢ کم (١٧±١ میل) مەزەندە دەکرێت. [١]

سەرچاوە دەستکاری