لیدمان
سڤێن - ئێرک لیدمان (لەدایکبووی ١٩٣٩) نووسەر و بیرمەندێکی سویدییە، پسپۆری مێژووی بیرە. لیدمان لە شاری کارلسکرونای سوێد، ساڵی ١٩٣٩ ھاتۆتە دونیا، لە زانستگەی لوند و پاشان لە یۆتەبۆری خوێندوویەتی. لیدمان ساڵی ١٩٦٦ بڕوانامەی دوکتۆرای وەرگرتووە و بووەتە دۆسێنت لە زانستگەی یۆتەبۆری.
لیدمان لە نێوان ١٩٦٦-١٩٦٨، لە شاری مالموێ بووەتە جێگری سەرۆکی بەشی فەرھەنگیی ڕۆژنامەی Sydsvenska Dagbladet Snällposten.
لە شاری لوند ١٩٦٨-١٩٧٠ و لە شاری یۆتەبۆری ١٩٧١-١٩٧٩ بووەتە دۆسێنت لە مێژووی بیر و زانیاردا. ساڵانی ١٩٧٩-٢٠٠٦ لە یۆتەبۆری پرۆفیسۆری مێژووی بیر و زانیار بووە.
لیدمان تۆژینەوەی وردی ھەیە لەسەر «تیۆریی زانیار»، لە ڕوانگەیەکی مارکسیانەوە وردبۆتەوە لەوەی چۆن زانیار دەکەوێتە بەرتاوی ھەلومەرجی دامودەزگە زانستییەکان و شێوازی ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ ئەو زانیارە. لەوەش بترازێت میتۆدی نوێی داڕشتوە بۆ شرۆڤەی ئایدیۆلۆژی.
لیدمان لە بواری فەرھەنگیی سوێددا نووسەرێکی چالاکە. یەک لە کتێبە ناودارەکانی لە ژێر سەرناوی «ڕێگوزەری بیری سیاسی»[١] تەرجەمەی کوردی کراوە.
پەراوێز
دەستکاری- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Från Platon till kommunismens fall - De politiska idéernas historia. Sven-Eric Liedman. «ڕێگوزەری بیری سیاسی»
سەرچاوە
دەستکاریبەستەری دەرەکی
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لیدمان تێدایە. |