لۆمباردەکان (یاخوود لانگۆباردەکان (بە لایتینی: لانگۆباردی)[١] خەلکانی جێرمانی بوون[٢]، کە فەرمانڕەوایی زۆربەی نیمچە دوورگەی ئیتاڵیایان دەکرد لە ٥٨٨ بۆ ٧٧٤. مێژوونووسی لۆمباردەکان پۆڵ دیکۆن لە کتێبی مێژوویی سەدەکانی ناوەڕاستی لۆمباردی، (لەنێوان ٧٨٧ بۆ ٧٩٦) نووسییەتی کە لۆمباردەکان لە ھۆزێکی بچووکەوە ھاتوون بە ناوی وینیلی[٣] لۆمباردەکان پێش ئەوەی کۆچ بکەن بۆ خاکی نوێ لە باکووری سکاندیڤیا دەژیان[٤]نووسەرانی سەردەمی ڕۆمانی سەدەی یەکی زاینی ڕاپۆرتیان لەبارەی خەلکی لۆمباردی نوسیوە و وەک خەڵکانی سوبیانی ناساندوویانن. ھەرچۆنێک بێت لە خاکە نوێیەکە لەگەل نەمسا و سلۆڤاکیا و لە باشوور لەگەل ڕووباری دانووب کە دواتر دەستیان کرد بە جەنگان لەگەل ھێرلوویەکان و لەناویان بردن لە سەدەی شەشی زاینی.[ژێدەر پێویستە] و بەبەردەوامی جەنگیان لەگەل گێپیدەکان کرد، پاشای لۆمباردەکان ئاودۆین سەرکردەی گێپیدەکان سووریسیندی بەزاند لە ٥٥١ یان ٥٥٢، دواتر جێنشینە سەرکەوتووەکەی کوڕەکەی ئاودۆین بەناوی ئالبۆین گێپیدەکانی لەناوبرد لە ٥٦٧،

شانشینی لۆمبارد لە ئیتالیا

دوای ئەم سەرکەوتنە، ئالبۆین بڕیاری دا کە خەڵکەکەی بەرەو ئیتاڵیا ببات، کە وڵاتەکە بە تەواوی ژێر دەکەوت لە ژمارەی دانیشتووان و لە بارێکی کارەساتبار دابوو دوای جەنگە درێژ خایەنەکانی گۆسیک (٥٣٥--٥٥٤) لەنێوان ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتینی و شانشینی ئۆسترۆگۆسیک. لۆمباردەکان سکاندیناڤیایان جێھێشت بەرەو ئەڵمانیا ڕۆیشتن، ھەرچۆنێک بێت و پێش ئەوەی لۆمباردەکان بگەن بە ئەڵمانیا نەمسایەکان و سلۆڤینیایەکان ئەڵمانیان بەجێھێشت چەن دەیەیەک پێش ئەوەی لۆمباردەکان بگەن بە ئیتاڵیا، لەکۆتایدا لۆمباردەکان ئیتاڵیایان داگیر کرد، و داگیرکارییە بێ ڕکابەرەکییەکانیان وایکرد کەوا تا کۆتای ٥٦٩ تەواوی ناوەڕاستی باکووری ئیتاڵیا داگیربکەن وەک شارە سەرەکییەکانی ڕووباری پۆ جگە لە شاری پاڤیا کەدواتر لە ٥٧٢ شارەکە کەوت، لەھەمان کاتدا ئەوان ناوچەکانی ناوەڕاستی ئیتاڵیا و باکووری ئیتاڵیایان بەڕێوە دەبرد؛ و شانشینی لۆمباردیان لە باکوور و ناوەراستی ئیتاڵیا دامەزراند دواتیار ناویان شانشینی ئیتاڵیا کە لە سەدەی ھەشتدا شانشینەکە گەیشتە لووتکە لەژێر فەرمانڕەوا لیوتپراند. لە ٧٧٤ شانشینەکە لەلایەن پاشای فرانکەکان شارلمان داگیرکرا و بەسترایەوە بە ئیمپراتۆرییەتی فرانک. ھەرچۆنێک بێت خانەدانەکانی لۆمبارد بەردەوام بوون لە فەرمانڕەوایەتی کردنی بەشەکانی باشووری نیمچە دوورگەکانی ئیتاڵیا بەباشی تا سەدەی ١١ی زاینی، و دواتر لەلایەن نۆرمانەکانەوە ئەوێش داگیرکرا و ھەرچۆنێک بێت ھێشتا خاکەکە لەژیر لۆمباردەکان مابوویەوە.[٥]

ناودەستکاری

بەپێی مێژوویی دێرینی خۆیان، لۆمباردەکان بەخۆیان ئەوت وینیلی، تا دوای سەرکەوتنە زۆرەکانیان بەسەر ڤانداڵەکان لە سەدەی یەک، ناوی خۆیان گۆری بۆ لۆمباردەکان[٦] ناوی وینیلی بە مانای گورگ دێت، کە پەیوەندیدارە بە سەرەکییە ئەڵمانە-پرۆتۆیەکان (*wulfaz 'wolf')[٧]

مێژوودەستکاری

مێژوویی سەرەتاییدەستکاری

بنەڕەتە ئەفسانەیییەکاندەستکاری

بەپێی ئەفسانەکانیان لۆمباردەکان دەگەڕێنەوە بۆ سکاندیڤانیا[٨]بنچینەی لۆمباردییەکان لە باکووری ئەورووپا بە جینەکان پشتگیری دەکرێت[٩][١٠]مرۆڤناسی[٨]شوێنەواناسی و بەڵگە سەرەتایییەکان[٨]ھەژماری ئەفسانەیی بنچینە، مێژوو، ڕاھێنانی لۆمباردییەکان لەلایەن پۆڵ دیکۆنەوە نوسراوە (Historia Langobardorum - مێژووی لۆمباردەکان) لە سەدەی ھەشتەمی زاینی، بەھەرحال سەرچاوەی سەرەکی پۆڵ بۆ لۆمباردەکان لە سەدەی حەوتەوەیە (Origo Gentis Langobardorum بنچینەی خەڵکانی لۆمبارد[تێبینی ١]) ھەرچۆنێک بێت کتێبەکەی باس لە چیرۆکی ھۆزێکی بچووک دەکات کە پێیان ئەوترا وینیلی[٣]لە باشووری سکاندیناڤیا ئەژیان[٤]

تێبینییەکاندەستکاری

  1. ^ "Origo Gentis Langobardorum", Wikipedia, 2021-01-30, retrieved 2021-03-08

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Lombard". Collins English Dictionary.
  2. ^ *Christie 1995. "The Lombards, also known as the Longobards, were a Germanic tribe whose fabled origins lay in the barbarian realm of Scandinavia."
    • Whitby 2012, p. 857. "Lombards, or Langobardi, a Germanic group..."
    • Brown 2005. "Lombards... a west-Germanic people..."
    • Darvill 2009. "Lombards (Lombard). Germanic people..."
    • Taviani-Carozzi 2005. "Lombards, A people of Germanic origin, conquerors of part of Italy from 568."
  3. ^ ئ ا Priester, 16. From Proto-Germanic winna-, meaning "to fight, win".
  4. ^ ئ ا Harrison, D. ; Svensson, K. (2007). Vikingaliv Fälth & Hässler, Värnamo. ISBN 978-91-27-35725-9 p. 74
  5. ^ 2. Runriket – Täby Kyrka Archived 2008-06-04 لە وەیبەک مەشین., an online article at Stockholm County Museum, retrieved July 1, 2007.
  6. ^ Christie 1995, p. ٣.
  7. ^ Sergent, Bernard (1991). "Ethnozoonymes indo-européens". Dialogues d'Histoire Ancienne. 17 (2): 15. doi:10.3406/dha.1991.1932.
  8. ^ ئ ا ب Christie 1995, pp. ١–٦.
  9. ^ Amorim 2018a. "Late Bronze Age Hungarians show almost no resemblance to populations from modern central/northern Europe, especially compare to Bronze Age Germans and in particular Scandinavians, who, in contrast, show considerable overlap with our Szólád and Collegno central/northern ancestry samples... Our results are thus consistent with an origin of barbarian groups such as the Longobards somewhere in Northern and Central Europe..."
  10. ^ Vai 2019. "[T]he presence in this cluster of haplogroups that reach high frequency in Northern European populations, suggests a possible link between this core group of individuals and the proposed homeland of different ancient barbarian Germanic groups... This supports the view that the spread of Longobards into Italy actually involved movements of people, who gave a substantial contribution to the gene pool of the resulting populations...This is even more remarkable thinking that, in many studied cases, military invasions are movements of males, and hence do not have consequences at the mtDNA level. Here, instead, we have evidence of maternally linked genetic similarities between LC in Hungary and Italy, supporting the view that immigration from Central Europe involved females as well as males."

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری