قەرارگای ڕەمەزان تەنیا قەرارگای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دەرەوەی ئێران لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بوو، کە ئامانجی سەرەکیی ئۆپراسیونەکانی شەڕی کاربڵاو، چریکی و پارتیزانی لە خاکی باشووری کوردستان و وڵاتی عێراق و بە ھاوکاریی ھێزەکانی کوردی باشووری کوردستان بوو.[١] پلانی دامەزراندنی بنکەیەکی سپای پاسداران لە دەرەوەی ئێران لەلایەن موحسین ڕەزایی پێشنیار کرا و لە مانگی گوڵانی ١٩٨٣ بەدوای پەسەندکران لەلایەن لێژنەی باڵای بەرگری بە شێوەیەکی فەرمی دامەزرا. قەرارگای ڕەمەزان بنکەی فەرمیی سپای پاسداران بۆ شەڕەکانی کاربڵاو لە ئۆپەراسیونەکانی دەرەوەی ئێران بوو. عەلی خامنەیی کە ئەو کاتە سەرۆک کۆمار و بۆیە سەرۆکی لێژنەی باڵای بەرگری بوو، مورتەزا ڕەزاییی وەکوو یەکەمین فەرماندەری قەرارگای ڕەمەزان دانا.[٢] قەرارگای ڕەمەزان کە وەکوو ناوکێکی ناوەندی بۆ دامەزراندنی ھێزی قودس بە ئەژمار دێت، ڕۆڵێکی ھەرە گرینگێکی لە تەیار و تەکووزکردن و بەڕێوەبردنی ھێزە چەکدارە عێراقییەکانی بەرھەڵستکاری سەددام حوسێن لەوانە لەشکەری ٩ی بەدر ھەبووە.[٣]

قەرارگاە ڕەمەزان
Active۱٩٨٩-۱٩٨٣
وڵاتئێران
دڵسۆزیھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
لقسپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
جۆرئۆپەراسیونی تایبەت
ڕۆڵشەڕی کاربڵاو
قەبارەقەرارگا
بەشێکە لەھێزی وشکانیی سپای پاسداران
بنکەتاران
Engagementsشەڕی ئێران و عێراق
فەرماندەکان
Notable
commanders
مورتەزا ڕەزایی
محەممەدباقر زولقەدر
ئەحمەد کازمی

یەکەکانی قەرارگای ڕەمەزان بریتی لە لەشکەری ٩ی بەدر بە فەرماندەریی ئیسماعیل دەقایەقی و دواتر محەممەدڕەزا نەقدی، لەشکەری ٦ی تایبەتی پاسداران بە فەرماندەریی سادق مەحسوولی، تیپی ۶۶ی ھەوابورد بە فەرماندەریی موحسین شەفەق، تیپی زەفەر و تیپی ئەبووزەر بە فەرماندەریی محەممەدڕەزا حەکیم جەوادی بوو.[٢]

بە دوای مردنی ڕووحوڵڵا خومەینی و دەستپێکبوونی ڕێبەریی عەلی خامنەیی، گۆڕانکارییەکانێک لەنێوی قەرارگای ڕەمەزان بەدیھێنرا و ناوەکەیش گۆڕا بە ھێزی قودس.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری