لاسکی مێشک
(لە قەدی دەماخەوە ڕەوانە کراوە)
لاسکی مێشک یان ساقەتەی مێشک یان قەدی دەماخ، بەشێکە لە کۆئەندامی دەمار کە دەکەوێتە ژێر مێشک و ڕێخۆشکەری نێوان دڕکەپەتک و لەتە کاکڵەکانی مۆخ و مۆخچەیە.
ساقەتەی مێشک پێکھاتووە لە: مێشکی ناوین، پردی مێشک و سەلکەمێشک. ئەم پێکھاتە دەورێکی زۆر گرنگ لە ڕێکخستنی چالاکییەکانی لەش دەگێڕێت. دوازدە جووت دەماری مێشکی لە ساقەتەی مێشکەوە دەردێن.
سەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لاسکی مێشک تێدایە. |