قوبادی
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
عەشیرەتی قوبادی یەکێکە لە عەشیرەتە گەورە و گرنگەکانی جافی جوانڕۆ و چەندین تیرە و خێڵ و بنەماڵەی جیا جیا دەگرێتە خۆ. ڕۆڵەکانی قوبادی بەگشتی خەڵکانێکی تێگەیشتوو و ئازا و بە ئینساف و ھەقپەروەر و ڕەسەنن و چەند سەرۆکێکی لێھاتوو و ناسراویان تێدا ھەڵکەوتووە. وەک: قوباد بەگ، خانای قوبادی، سەید احمد بەگ، موئمین بەگ، یارحسین بەگ، خانلەر بەگ، کەیخسرەو بەگ. زێدی قوبادییەکان دەکەوێتە نێوان زێدی ڕۆستەم بەگی جوانڕۆییەکانەوە (لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە)، زێدی وەڵەبەگی لە باشووری ڕۆژئاواوە، زێدی قەڵخانی لە باشوورەوە، ناوچەی ئەزگڵە و زێدی باوەجانی و سنووری عێراق لە ڕۆژئاواوە. لە ھاویناندا دەچوونە ناوچەکانی ڕووباری ئاب و ناراو و بەنیگەز و بازان و ملە ترشکە، لە زستانانیشدا کۆچیان بۆ ناوچەکانی بناری بەمۆ و گاڕێ و ئەزگڵە و گاوارە و قەیتول و دەربەندە ھۆڵ دەکرد.
ناوی قوبادی
دەستکاریناوی قوبادی لە (قوباد بەگی) قوبادی باپیرە گەورە و دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی عەشیرەتی قوبادی سەرچاوەی گرتووە و قوباد بەگ کۆڕی سەید ئەحمد بەگی گەورەی جافە، خانای قوبادی ئەڵێت:
نەوەی ئەمیر خان، بەچەی بێ باکم
بێ فەرش، بێ باڵین ئوفتادەی خاکم
خانای قوبادی
دەستکاریشاعیری پایەبەرزی کورد خانای قوبادی لەم عەشیرەتەیە و کوڕی قوباد بەگی قوبادییە و دوای باوکی سەرۆکایەتی قوبادی لە ئەستۆ گرتووە بەھۆی لێھاتووی و شارەزای و خوێندەواریەوە توانویەتی سنوری قەڵەم ڕەوی قوبادی و جاف فراوان بکات تا دەشتی زەھا و لەو سەری شەوە تا پاوە و پایەنگان و سەریاس و تا نزیک سنە، چەند دێڕ شیعری خانای قوبادی سەبارەت بە قوبادی و جافەوە:
- (ئێڵ بەگی و ڕەشید میری جافانم)
- پەروەردەی سای چین زوڵف کڵافانم.
- قوباد و قۆچاغ؛ قەدیم ساڵان بیم
- بابۆی (بەگزادان) کەمەرلاڵان بیم.
- گوشدەن بە داستان (خانای خان قوباد)
- وەی دنیای بێ پۆ ھەرگیز نەبۆن شاد.
- بەیتەور بەیان کەرد (خانای خان قوباد)
- پـــــەرێ ھامســــەران بمـانۆ وە یاد.
- قوباد قــــوچاغ کــۆی نـــەوسوارم
- تـــــەرح جەبلەکێش باغچە و حەسارم..
قوبادی لە مێژوودا
دەستکاریلە مێژووی کورددا بەتایبەت لەبەشی جاف و ھۆزایەتیدا قوبادی پایەیەکی بەرزی بۆخۆی دروستکردووە بەھۆی ئەوڕۆڵە گرنگەی لەچەندین سەدەی ڕابردوودا لە بوارەکانی ئەدەبی و کلتوری و مێژوویەکی پاک کە پێشکەش بە میلەتی کورد کردووە، ڕۆڵەیەکی ئەدیب و فەیلەسوف و زانایەکی بەتوانای پێشکەش بە کوردستان و گەلەکەی کردووە ئەویش شاعیری پایەبەرز خانای قوبادیە. ئەم شاعیرە قەڵەم بە بڕشت و بە توانایە چەندین شیعری لە بوارەکانی نیشتیمان پەروەری و پاراستی زمانی کوردی داناوە و لەوسەردەمە سەخت و دژوارەدا کە میلەتی کورد تێیدا تێپەڕیوە لە سایەیی حوکمی سەفەوی و عوسمانیەکاندا. لە ھەموو سەرچاوە مێژووەکاندا لەباسی ئەدەبی و ھۆزایەتیدا ناوی قوبادی جێگەی بەرزە و ئەم ناوە ئاشنایە لەنێو میلەتی کورددا.
مێژوو
دەستکاریلە سەردەمی (ئەمان اللە خان) والی سنە موئمین بەگی قوبادی سەرۆکی قوبادی ئەتوانین بڵێن سەرۆکی جاف بووە لەو سەردەمەدا، ئەمان اللە خان لەگەڵ محمد حسن خانی کوڕی دەبێتە کێشەیان محمد حسن خان پەنا ئەھێنێت بۆ موئمین بەگ و دێتە ناراو کە پایتەختی قوبادیە موئمین بەگیش پەنایدەدات، موئمین بەگ لەو شەڕەی نێوان کوڕ و باوک پشتیوانی محمد حسن خان دەکات، محمد حسن خان کوڕێکی ئازاو توانا دەبێت و لەگەڵ باوکی لە شوێنێک بە ناوی تم تم بەناچاری سوپای کوڕ و باوک ئەدەن بەیەکدا و محمد حسن خان زۆر بە سوپاکەی باوکی ئەھێنێ و خەریکە ئەیشکێنێت، خزمەتکارێکی ئەمان اللە خان بەناوی میرزا لە بێ ئاگایی محمد حسن کەڵک وەردەگرێت و زەبرێکی قورسی لێدەوەشێنێت و بە برینداری باش کەمێک کۆچی دوایی دەکات دوای مردنی سوپاکەی بڵاوەی لێکەن، بەبیستنی ئەم ھەواڵە ئەمان اللە خان زۆر دڵتەنگ دەبێت، موئمین بەگیش دەگەڕێتەوە ناراو، ھەر لەو سەروبەندەدا ئەمان اللە خان کچێکی پاشای قاجار بۆ کوڕێکی بەناوی خوسرەو خان مارەدەکات محمد حسن خان لەبەر ئەم باسە کێشەی لەگەڵ باوکیدا ھەبوو، امان اللە خان ھەموو سەرۆک عەشیرەتەکان بانگێشت دەکات بە موئمیین بەگیشەوە و ئەچن بۆ تاران تا کچی پاشای قاجار بۆ کوڕەکەی بھێنێت، لەکاتی گەشتنی ئەمان اللە خان ڕمبازی و شمشێر بازی دەبێت کەسێک لەناو گۆڕەپاندا نمایش دەکات و توانای خۆی نیشانی ئامادەبوان دەدات، ئاماژە بۆ ئەو خەڵکە دەکات یەکێکیان بێنە بەرامبەری بەڵام کەس ئامادە نابێت، موئمین بەگ بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئەچێتە گۆڕەپان و لەگەڵ قولی شا ئەدەن بەیەکدا و بە لێدانێکی خێرا موئمین بەگ قولی شا دەکوژێت، پاشای قاجار داوای ئەو کەسە دەکات کە پاڵەوانەکەی کوشتووە و ئەمان اللە خان و سەرۆک عەشیرەتەکان بانگ دەکات و ئەوانیش ناوی موئمین بەگی پێنادەن، دەڵێن سوار چاکێک بووە لەنێو ئەم ھەموو سوارچاکەدا چۆن بتوانین بیدۆزینەوە، دوایی تەواو بونی ئاھەنگەکە بۆ ماوەی یەک مانگ شا ئەمان اللە خان و سوپاکەی لای خۆی ئەھێڵێتەوە باش ئەوەی بکوژی قولی شای ئاشکرا نابێت بەناچاری ڕێگە بە ئەمان اللە خان دەدات بگەڕێتەوە، پاش گەیشتنیان بە کوردستان واتە سنە ئەمان اللە خان دەزانێت موئمین بەگ بکوژی قولی شایە ئەمە وەک دەرفەتێک بەکارئەھێنێ تا وەک تۆڵە سەندنەوەیەک ئەم مەسەلەیە بجوڵێنێ دژی موئمین بەگ چونکە لەکاتی کێشەکەیدا لەگەڵ محمد حسن خانی کوڕی پشگیر نەکردووە لەبەر ئەمە بۆ ماوەی یەک ساڵ لای خۆی ئەیھێڵێتەوە، ڕۆژێک ئەمان اللە خان ئەڵێت بە موئمین بەگ پێمخۆشە لەبەرچاوی خۆم ڕم بازیەکم بۆ بکەی، ھەر ئەسپێکی بۆدێنن بەدڵی نابێت و داوای ئەسپەکەی خۆی دەکات و بۆی دێنن کە ناوی ئەسپە بۆلاش بووە لەکاتی مەشقەکەدا موئمین بەگ ئەسپەکەی غاردەدات و لەدەستی ئەمان ئەڵڵا خان دەربازی دەبێت و دێتەوە ناراو لەوێشەوە دێتە سلێمان و لە بازیان کۆچی دوایی دەکات، باش مردنی خزم و برا و کەسەکانی و عەشیرەتی قوبادی دەبیستن کە کۆچی دوایی کردووە دێن بەشوێنیدا و دەیبەنەوە ناراو لەوێ بەخاکی دەسپێرن. لە کاتی گەڕانەوەی تەرمی موئمین بەگدا ئەو کۆڕەی لەگەڵیدا بوون بە دوو دێڕ شیعر ناڕەحەتی و دڵتەنگیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەم کەڵە پیاوە بە توانا و ناودارە و وتوویانە:
- خەستەی نەڕەستەی بازیانم ڕۆ
- تاقە سوارەکەی ڕووی مەیدانم ڕۆ.
تیرە و خێڵەکانی قوبادی
دەستکاری۱ تیرەی بەگزادە،
۲ تیرەی میرکی،
۳ تیرەی قەلانی،
٤ تیرەی کۆرەی،
٥ تیرەی مەلازۆراوی،
٦ تیرەی بازانی،
۷ تیرەی مامەنان،
۸ تیرەی تەنگی ئەژدیها،
۹ تیرەی نەیجانی،
۱۰ تیرەی الیاخەی،
۱۱ خێڵی نەختە،
۱۲ تیرەی زلانی،
۱۳ خێڵی داود،
۱٤ خێڵی فەیاد،
۱٥ خێڵی وەیسە،
۱٦ خێڵی بــاوا،
۱۷ خێڵی ڕەمەزان،
۱۸ خێڵی مەیتاو،
۱۹ تیرەی پشماڵە،
۲۰ تیرەی کڵاشی،
۲۱ تیرەی مەنوچەری،
۲۲ تیرەی حسن علی،
۲۳ تیرەی مستەفا بەگی،
۲٤ تیرەی سمایل ئاخە (ئیسماعیل ئاغایی) لە پێج خێڵ پێکدێن:
۱هۆخلوگی،
۲ ئاغلی بەگی،
۳ شاوەیس ئاخەی،
٤ مەسور ئاخەیی،
٥ عەلی ئاخەیی.
له ساداتی پیر خدری شاهۆن و پاشماوەی بنەماڵەی قوباد بەگن و بەگزادەی قوبادین.
گوندەکانی ناوچەی قوبادی
دەستکاریگوندەکانی گەرمەسێر
دەستکاری- دەربەند دەھۆڵ
- شاوەڵەد
- داریزەنگەنە علیا
- داریزەنگەنە سفلی
- تق تق علی آقائی
- دوڵە وشک
- خوک آخلە
- بانی چنور
- کلارە میرکی
- ئەبدالان میرکی
- ئەسپەر
- کاک میرکی
- دەرە ژاڵە علیا
- دەرە ژاڵە سفلی
- قەلانی
- خراتە ی قەلانی
- ناحیەی- ئەزگڵە
- کۆرەی
- وەزیر ئاباد
- سورمەر
- شێرپەڕ
- قەیتول
- خڕنوبان
- زاڵە کۆسە
- دەرە زۆرینەی بازان
- گندم بان
- تلەتوو
- کەژە چەرمەڵە
- ابداڵان خێڵی فەیاد
- پشت گاڕێی خێڵی، فەیاد
- گووڵاڵە
- باندار کوێخا عزیز
- تازە دەبانە دارسمک
- باندار کوێخا عیدللە
- ھەنجیربوس
- سید مراد خیل بابای ایل قبادی
- ئیمام حسن
- پشت ئەسپەر
گوندەکانی کوێستانی قوبادی
دەستکاری- زلان قبادی
- بانی میران
- پیل زلان قبادی
- خێلی سیدعالی قبادی
- سورە توو
- چمەنزار
- ھەسێر
- سیارانی نھراب
- کانی بلور نھراب
- بانی گلان نھراب
- دێڕەش نھراب
- علی ئاقای نھراب
- تازە فولادی
- گوێزان فولادی
- دێڕەش فولادی
- چکول ابادی
- دە فتح اللە فولادی
- ملە زماونان فولادی
- شخسە فولادی
- کانی سواران فولادی
- دێی دراز فولادی
- قڵاگە فولادی
- سنگ سیا فولادی (بەردە ڕەش)
- پیرپوشین فولادی
- سوال آباد فولادی
- لاباخ میرکی
- دھکدە حاجی کاکە باش
- بر کوڕ بازان
- کیکەنی زلان
- خیل فیاد پوژنە و بازان کیکن
گوندەکانی ناوچەی قوبادی لە باشووری کوردستان
دەستکاری- بەڕوێن
- تۆوشکێ
- کانی پاشا
- کانی وەیسکێ
سنوری دەستکردی نێوان باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەوتووەتە نێوان ئەم چوار گوندەی باشوور و گوندەکانی ڕۆژھەڵات کە ٦٧ گوندن و یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی قوبادی شارۆچکەی ئەزگڵەیە کە لە ئێستادا ناحیەیە. گوندەکانی ناوچەی قوبادی ھەموویان لە یەک سنووری جوگرافیی دانەبڕاودان.
سەرچاوەکان
دەستکاری- دیوانی خانای قوبادی
- تاریخ جاف جوانرود نوسینی استاد ملا محیدین ساڵحی.
- مێژووی جاف نوسینی: کەریم بەگی فەیاح بەگی جاف.