[١]قرپ، قرقێنە، یان قرپێنە بریتییە لە فڕێدان و دەردانی گازەکانی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی ھەرس لەڕێی زارەوە. لەکاتی فرێدانی ئەو گازانە بەزۆری دەنگێکی تایبەتی لەگەڵدایە، و ھەندێک جاریش بۆنێک. لەکاتی نان خواردن بڕێک گاز لەنێو خواردندا دەتوێتەوە. ئەو گازانەش زۆربەیان ئۆکسجین و نایترۆجینن کە لە ژوور (کەش) دا ھەن، لەڕێی خواردنەوە دەچنە نێو کۆئەندامی ھەرس. دەکرێت ڕێ لە قرپ بگیرێت لەڕێی خواردن بەھێواشی و جوینی بەشێوەیەکی باش. ھەروەھا نەخواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان، شەڕاب، شامپانیا و خواردنەوە وزەبەخشەکان کە گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن دروست دەکەن و دەبنە ھۆی دروستبوونی قرپ. دەنگە تایبەتییەکەی قرپ بەھۆی لەرینەوەی زمانە (valve)ی سوورێنچک دروست دەبێت کاتێک گاز بەنێویدا دەڕوات. قرپ لە زۆربەی شوێنەکانی دنیا وەکو ڕەفتارێکی ناشرین سەیردەکرێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «تجشؤ»، ویکیبیدیا (بە عەرەبی)، 2023-01-24، لە 2023-04-21 ھێنراوە