چاندی زاڵ
(لە فەرھەنگی زاڵەوە ڕەوانە کراوە)
فەرھەنگی زاڵ بریتیە لە زمان، ئایین، ڕەفتار، ڕێوڕەسمەکان، و دابونەریتی جێگیربوو لە نێو ئەو کۆمەڵگەدا. ئەم تایبەتمەندییانە زۆربەی کات دەبنە نۆرمی ھەموو کۆمەڵگاکە. فەرھەنگی زاڵ ئاساییانە بەڵام نەک ھەمیشە فەرھەنگی زۆرینەی کۆمەڵگاکەیە وە لە ڕێگەی کۆنترۆڵ کردنی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانەوە بۆ نموونە ڕاگەیاندن، دامەزراوەکانی پەروەردە، نواندنی ھونەریی، یاسا، پرۆسەی سیاسی، و بیزنسەوە زاڵ دەبێت. ئەم چەمکە بەگشتی لە وتوبێژی زانستگایی دا لە ھەندێک بوار وەکوو کۆمەڵناسی، مرۆڤناسی و زانستە فەرھەنگییەکان دا بە کار دەھێنرێت. لە کۆمەڵگای فرەفەرھەنگ دا، فەرھەنگە جیاجیاکان بایەخیان پێ ئەدرێت وە بە یەک ئەندازە ڕێزیان لێ دەگیردرێت. فەرھەنگی زاڵ لەوانەیە ڕاستەوخۆ و بەئەنقەست بەرز بکرێتەوە یان لە ئاکامی سەرکوت کردنی فەرھەنگ و وردەفەرھەنگەکانی دیکە دروست ببێت.
ھاوبابەت
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |