فەرموودەی موزتەڕیب
فەرموودەی موزتەڕیب بریتییە لەو فەرموودەیەی کە بە چەند شێوەیەکی جیاواز گێڕدرابێتەوە و گێڕانەوەکان لە هێزدا وەک یەک بن.[١][٢] [٣]واتا فەرموودەیەک بە چەند شێوەیەکی جیاواز و پێچەوانە بگێڕدرێتەوە کە نەتوانرێ ئەو شێوانە کۆبکرێنەوە، و هەروەها هەموو گێڕانەوەکان هەمان هێزیان هەبێت، کە نەتوانرێ یەکێکیان بەسەر ئەوی تریاندا هەڵبژێردرێ.
مەرجەکانی فەرموودەی موزتەڕیب
دەستکاریفەرموودە دەبێتە فەرموودەیەکی موزتەڕیب ئەگەر :
- جیاوازی گێڕانەوەکانی فەرموودەیەک بەجۆرێک نەتوانرێ ئەو فەرموودانە پێکەوە کۆبکرێنەوە و کاریان پێ بکرێت بەبێ ئەوەی تووشی هیچ خۆهەڵوەشاندنەوەیەک ببین.
- گێڕانەوەکان لە هەمان ئاستی هێزدابن بە جۆرێک نەتوانرێت یەکێکیان بەسەر ئەوی تریاندا هەڵبژێردرێت.
جۆرەکانی فەرموودەی موزتەڕیب
دەستکاری- فەرموودەی موزتەڕیب لە ڕشتەکەیدا (سند) بۆ نموونە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت "شيبتني هود وأخواتها".[٤] واتا سوڕەتی هود و خوشکەکانی پیریان کردم. ئەم فەرموودەیە ئیمامی داڕەقوتنی دەربارەی دەڵێت "ئەم فەرموودەیە فەرموودەیەکی موزتەڕیبە چونکە لە ئەبو ئیسحاقەوە بە دە جۆری جیاواز گێڕدراوەتەوە، هەیە وەک فەرموودەیەکی موڕسەل گێڕاویەتیەوە، و هەیە وەک فەرموودەیەکی مەوسوڵ گێڕاویەتیەوە، و هەیە لە فەرموودەی ئەبوبەکر گێڕاویەتیەوە، و هەیە لە فەرموودەی سەعدەوە گێڕاویەتیەوە، و هەیە لە فەرموودەی عائیشەوە گێڕاویەتیەوە، جگە لەوانیش. گێڕەرەوەکانی جێی متمانەن و ناشکرێ گێڕانەوە جیاوازەکان کۆبکرێنەوە. "
- فەرموودەی موزتەڕیب لە ناوەڕۆکدا (متن) بۆ نموونە ئیمامی ترمزی دەگێڕێتەوە کە دەڵێت فاتیمەی کچی قەیس دەڵێت "سئل النبي صلى الله عليه وسلم عن الزكاة فقال : إن في المال لحقا سوى الزكاة "[٥] واتا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت ماڵ جگە لە زەکات حەقی دیکەشی تێدایە. کەچی ئەم ئەم فەرموودەیە ئیمامی ئیبن ماجە بەهەمان ڕشتە بەم شێوەیە گێڕاویەتیەوە " ليس في المال حق سوى الزكاة "[٦] واتا ماڵ هیچ حەقێکی تێدا نییە زەکات نەبێت. بۆیە حافزی عێراقی دەڵێت "ئەم فەرموودەیە فەرموودەیەکی موزتەڕیبە ڕونکردەوە هەڵناگرێت "
دیارترین ئەو کتێبانەی دەربارەی فەرموودەی موزتەڕیب نوسراون
دەستکاریالمقترب في بيان المضطرب. ئیبن حەجەر عەسقەلانی.
حوکمی فەرموودەی موزتەڕیب
دەستکاریفەرموودەی موزتەڕیب فەرموودەیەکی زەعیفە و کاری پێناکرێت بەهۆی ئەوەی وا هەست دەکرێت کەسانی گێڕەڕەوە لەبەرکردنیان باش نەبێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ تیسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ١٤١
- ^ دراسات نظرية وتطبيقية في شرح المنظومة البيقونية. بسام عبدالكريم الحمزاوي. مركز علوم الحديث النبوي. ٢٠٠٩. لاپەڕە ٥٩_٦١
- ^ نزهة النظر في توضیح نخبة الفكر. ابن حجر العسقلاني. تحقيق ناصر بن الهاب المطيري. دار ابن الجوزي. ٢٠١١. لاپەڕە ٦٦
- ^ سنن الترمذي. عيسى بن سورة الترمذي. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة. ٢٠٠١.كتاب التفسير.
- ^ سنن الترمذي. عيسى بن سورة الترمذي. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة. ٢٠٠١. كتاب الزكاة. فەرموودەی ٦٥٩
- ^ سنن ابن ماجه. تحقيق ناصر الدين الألباني. مكتبة المعارف. كتاب الزكاة. فەرموودەی ١٧٨٩