فەرموودەی موتەواتر

فەرموودەی موتەواتر بریتییە لەو فەرموودەیەی کە کۆمەڵێک کەس گێڕاویانەتەوە کە ئەستەمە درۆ بکەن. واتە مێشک ئەوە پەسەند ناکا ئەوانە ڕێککەوتبن لە سەر دروستکردنی ئەو فەرمودەیەیە.[١][٢][٣][٤][٥]

مەرجەکانی فەرموودەی موتەواتر

دەستکاری

    ●ژمارەیەکی زۆر ئەو فەرمودەیەیان گێڕابێتەوە. جیاوازی هەیە لە بارەی ئەو زۆریەوە، بەڵام ئەوەی زۆربەی زانایان پەسەندی دەکەن ئەوەیە ژمارەیان لە دە کەس زیاتر بێت.[٦]

    ●ئەو ژمارە زۆرە لە هەموو بەشێک لە بەشەکانی ڕشتەی فەرموودەکەدا هەبێت.

    ●مێشک بە ئەستەمی بزانێت کە ئەو کەسانە درۆ بکەن. وەک ئەوەی لە وڵاتی جیاوازبن و لە ڕەگەز و مەزهەبی جیاوازبن.

    ●ئەوەی کە دەیگێڕێنەوە پاڵپشت بێت بە یەکێک لەو هەستەکان وەک بینیمان یان گوێمان لێبوو.[٧] [٨]  

جۆرەکانی فەرموودەی موتەواتر

دەستکاری

    أ.  فەرموودەی موتەواتری وشەیی(لەفزی) ئەو فەرمودەیەیە کە وشەکانی و واتایەکەی موتەواتر بێت. بۆ نموونە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت "هەرکەسێک بە ئەنقەست درۆ بەدەم منەوە بکات، ئەوا با جێیەک لە جەهەنەمدا بۆخۆی دابنێ" بە عەرەبی "من كذب علي متعمدا فليتبوأ مقعده من النار"[٩][١٠][١١][١٢][١٣][١٤][١٥]ئەم فەرموودەیە حەفتاو هەشت هاوەڵ گێڕاویانەتەوە ئەم زۆریە لە بەشەکانی دیکەی ڕشتەکەیدا بەردەوام بووە، و بەڵکو لە هەندێک شوێندا زیادی کردووە.

    ب.فەرموودەی موتەواتری واتایی(مەعنەویی) ئەو فەرمودەیەیە کە تەنیا واتایەکەی موتەواتر بێت. بۆ نموونە زیاتر لە سەد فەرموودە هەیە کە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە کاتی دوعا کردندا دەستی بەرز کردۆتەوە، بەڵام فەرموودەکان هەمان بابەت نین بەڵکو بابەتەکان جیاوازن. تەنیا دەست بەرزکردنەوەکە موتەواترە.[١٦][١٧]

حوکمی فەرموودەی موتەواتر

دەستکاری

فەرموودەی موتەواتر زانستی پێویست(العلم الضروري) واتا زانستی یەقینی(العلم اليقيني) دەگەیەنێت. مرۆڤ ناچارە کە باوەڕی پێبکات و دوودڵ نەبێت لە باوەڕ پێکردنیدا.[١٨][١٩][٢٠]

ناسراوترین ئەو کتێبانەی دەربارەی فەرموودەی موتەواتر نوسراون

دەستکاری

    ■الأزهار المتناثرة في الأخبار المتواترة. جلال الدين السيوطي.

    ■قطف الأزهار. جلال الدين السيوطي.

    ■نظم المتناثر في الأخبار المتواتر. محمد بن جعفر الكتاني.[٢١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ تسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١
  2. ^ نزهة النظر في توضیح نخبة الفكر. ابن حجر العسقلاني. تحقيق ناصر بن الهاب المطيري. دار ابن الجوزي
  3. ^ معرفة علوم الحديث وكمية أجناسه. أبو عبدالله الحاكم. تحقيق سيد معظم حسين. دار الكتب العلمية. ٢٠١٦
  4. ^ معرفة علوم الحديث. ابن صلاح. دار الغد الجديد. ٢٠١١
  5. ^ الباعث الحثيث شرح اختصار علوم الحديث. أحمد شاكر. دار الكتب العلمية. ٢٠١٣
  6. ^ تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي. جلال الدين السيوطي. دار الكتاب العربي. ٢٠٠٦
  7. ^ «الحديث المتواتر - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «تعريف الحديث المتواتر». www.alukah.net (بە عەرەبی). ٦ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. كتاب العلم. فەرموودەی ١١٠
  10. ^ سنن أبي داود. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة
  11. ^ سنن الترمذي. عيسى بن سورة الترمذي. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة
  12. ^ سنن ابن ماجه. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة
  13. ^ سنن الدارمي. دار الفكر ١٩٧٣
  14. ^ صحيح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانية. كتاب الزهد
  15. ^ مسند الإمام أحمد. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة. ٢٠٠٨
  16. ^ «ص206 - كتاب الوجيز في أصول الفقه الإسلامي - أولا الحديث المتواتر - المكتبة الشاملة الحديثة». al-maktaba.org. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  17. ^ «هل منكر الحديث المتواتر يكفر ، ومنكر الآحاد لا يكفر ؟ | موقع الشيخ صالح بن فوزان الفوزان». alfawzan.af.org.sa. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  18. ^ «ما هو الحديث المتواتر». موضوع (بە عەرەبی). لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  19. ^ «الحديث المتواتر .. شروطه وأنواعه - موقع مقالات إسلام ويب». www.islamweb.net. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  20. ^ «»الإجابة على الأسئلة العقائدية »مركز الأبحاث العقائدية». www.aqaed.com. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  21. ^ «نظم المتناثر من الحديث المتواتر - الكتاني، الشيخ محمد جعفر - کتابخانه مدرسه فقاهت». lib.eshia.ir (بە فارسی). لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.