فەرموودەی عەزیز ئەو فەرمودەیەیە کە لەهەموو بەشەکانی ڕشتەکەی دوو کەس یان زیاتر هەبێت. [١]بۆ نموونە ئەو فەرمودەیەی پێغەمبەر دەفەرموێت (ئیمانی هیچ کەسێکتان تەواو نابێت تاوەکو من خۆشەویستتر نەبم لەلای لە بابی و کوڕەکەی و گشت خەڵکی) بە عەرەبی (لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده وولده والناس أجمعين) [٢][٣]ئەم فەرموودەیە لەلایەن هەر یەک لە هاوەڵان ئەنەس و ئەبو هورەیرەوە گێڕدراوەتەوە. لە ئەنەسیشەوە هەر یەک لە قەتادە و عەبدولعەزیزی کوڕی سوهەیب گێڕاویانەتەوە. لە قەتادەوە شوعبە و سەعید و لە عەبدولعەزیزی کوڕی سوهەیبەوە ئیسماعیلی کوڕی عولەیە و عەبدولوارس گێڕاویانەتەوە. واتە هیچ بەشێک لە بەشەکانی ڕشتەکەی لە دوو کەس کەمتری تێدانییە.[٤]

حوکمی فەرموودەی عەزیز

دەستکاری

فەرموودەی عەزیز دەکرێ فەرموودەی سەحیح یان فەرموودەی حەسەن یان فەرموودەی زەعیف بێت.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ النكت على نزهة النظر. علي الحلبي. دار ابن الجوزي. ١٩٩٢
  2. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. كتاب الإيمان فەرموودەی ١٥
  3. ^ صحيح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانية. كتاب الإيمان. فەرموودەی ٦٩
  4. ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ٣٥
  5. ^ معرفة علوم الحديث وكمية أجناسه. أبو عبدالله الحاكم. تحقيق سيد معظم حسين. دار الكتب العلمية. ٢٠١٦