بە پێی ئایدۆلۆژیای فێمینیزمی مەتریاڵی سیستمی کاپیتاڵی وە پیاوسالاری هۆکاری سەرەکی کێشەکانی ئافرەتانن. بە پێی ئەم ئایدۆلۆژیایە جێندەر وەکو یاسایەکی کۆمەڵایەتی لە قەڵەم دەدات کە بەزۆر کۆمەڵێک کردار و ئەرک دەسەپێنێت بەسەر یەکێک لە جێندەرەکاندا بە نمونە بەخێوکردنی مناڵ دەبێت ئەرکی ژن بێت . بە پێی ئەم ئایدۆلۆژیایە باشترین ڕێسای ژیان ئەوەیە کە ژنان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریەوە وەکو پیاوان مامەڵە بکرێن وە پێی وایە گۆڕانکاریەکان دەبێت یەکەمین هەنگاو لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە بێت.[١]

مێژووی ئایدۆلۆژیای فێمینیزمی مەتریاڵی

دەستکاری

ئەم دەستەواژەیە لە کۆتایی ساڵەکانی ١٩٧٠ دا لە لایەن سێ بیرمەندەوە خرایە بەرچاوی کۆمەڵگا ئەوانیش ( ڕۆزماری هێنێسی ، ستیڤ جاکسۆن وە کریستین دلفی ). ڕۆزماری هێنسی ئەم بیرۆکەیەی لە فێمینیستە بەریتانی و فەڕەنسیەکانەوە وەرگرتووە کە لە لای ئەوان بەکارهێنانی زاراوەی فێمینزمی مەتڕیاڵیان لە لا پەسەندتر بو وەک لە زاراوەی فێمینزمی مارکسی ، لەبەرئەوەی بەڕای ڕۆزماری مارکسیەت کۆمەڵێک بیڕوڕای هەبوو کە زۆر سەرنجیان خستبووە سەر جۆر و بەرهەمی کارکردن وە فێمینیزمیش سەرنجی تەواوی خستبووە سەر بابتی ئافرەت بۆیە هاستا با داهێنانی زاراوایەکی نوێ ئەویش فێمینزمی ماتریاڵی بوو کە کاری لەسەر یەکسانی ژن و پیاو دەکرد لە ڕۆڵە کۆمەڵایەتیاکانیاندا .

پەیوەندی نێوان هەردوو ئایدۆلۆژیای فێمینزمی مەتڕیاڵی وە فێمینزمی مارکسی

دەستکاری

فێمینیزمی مارکسی سەرنج دەخاتە سەر لێکۆڵینەوە و گەڕان بە دوای ئەو هۆکار و ڕێگایانەی کە ژنان بە هۆیانەوە بوونەتە ژێردەستەی سیستەمی کاپیتاڵی وە کەرتی تایبەت . هەروەکو لە پێشتردا ئاماژەی پێکرا کە بیرۆکەی فێمینزمی مەتڕیاڵی بۆ ئەوە داهێنرا کە ببێتە هەنگاوێک و ڕێگەچارەیەکیتر لەبری فێمینزمی مەتڕیاڵی ، لەبەرئەوەی فێمینزمی مەتڕیاڵی سەرکەوتوو نەبوو لە یەکسانکردنی ئەرک و مافەکانی ژنان و پیاوان هەم لە ماڵەوە و لە خێزانەکانیاندا و هەمیش لە کاردا . ئایدۆلۆژیای فێمینزمی مەتڕیاڵی ڕەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت کە هەموو هۆکاری پێشێلکردنی مافەکانی ئافرەتی لە پیاوسالاری و سەرمایەداریدا کۆکردۆتەوە ، وە لە خاڵێکیتریشا شکستی خواردووە کە هەموو ئافرەتانی هەموو چینوتوێژەکان بخاتە لێکۆڵینەوەکەوە .[٢]

ڕەخنە لەسەر ئایدۆلۆژیای فێمینزمی مەتڕیاڵی

دەستکاری

پەیوەندی نێوان هەردوو بیروڕای فێمینیزم و ماتڕیاڵیزم بە ناڕێک و پڕ لە کێشە لەقاڵەم دەدرێت تەنانەت بە ( دوو هاوسەرە بێزارەکە ) ناودەبرێن . تەنانەت زۆرینەی بیرمەندان و خوێنەران لەسەر ئەوە دەوەستن کە ئایدۆلۆژیای فێمینزمی مەتڕیاڵی لە بیروڕاکانیدا لێڵی و ناڕوونی دەبینرێت.

خوێنەران و بیرمەندان دەپرسن کە ئایا هەریەک لە فێمینزمی مەتریاڵی وە فێمینزمی مارکسی جیاوازیەکی ئەوەندە گەورە و بەهێزیان هەیە تاوەکو ببنە دوو ڕێبازی جیا . جگە لەوەش ڕەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت کە فێمینزمی مەتڕیاڵی بیرۆکەکانی جیا نەکراونەتەوە وە زۆرترین سەرنجیان خستۆتە سەر ئەوەی کە چۆن جێندەر بابەتێکی کۆمەڵایەتیە . ڕۆزماری هێنسی باس لەوە دەکات کە لەم چەند ساڵەی دوایدا کاریان لەسەر ئەوە کردووە کە چۆن پێناسەی جێندەر بکەن ، وە چۆن پێناسەی ووشەی ژن بکەن بە جۆرێک کەهەموو ژنێکی هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگا بگرێتەوە ، وە چۆنیش هەموو ژنێک بگرێتەوە بە بێ ڕەچاوکردنی بنەچە یاخود هەزی سێکسی جیا جیا.

بە هەمان شێوە بیروڕاکانی کریستین دلفیش ڕوو بە ڕووی ڕەخنە بوونەوتەوە لە لایەن هەریەک لە میشێڵ بارێت و ماری مکلنتۆش ، هەردووکیان دەڵێن کە کریستین دلفی لە بڵاوکراوەکانیدا نەیتوانیووە پێناسەیەکی تەواوی پیاوسالاری بکات . بە تایبەت ڕەخنەیان لەو بڵاوکراوەیەی کریستین دلفیە بە ناوی ( بەروە فێمینزمی مەتڕیاڵی) کە تیایدا دلفی سەرنجی تەواوی خستۆتە سەر بەدبەختی و ژیانی سەختی ژنان لەگەڵ مێردەکانیان وە نەیتوانیووە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان بە شێوەیەکی جیهانی بخاتە ڕوو .[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Materialist Feminism - The Feminist eZine». www.feministezine.com. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ Martha E. Gimenez (2000). «What's material about materialist feminism?». Radical Philosophy. لە 2017-10-10 ھێنراوە.
  3. ^ Hennessy، Rosemary (1989-12-01). «The construction of woman in three popular texts of empire: Towards a critique of materialist feminism». Textual Practice. 3 (3): 323–359. doi:10.1080/09502368908582066. ISSN 0950-236X.