فیلمی نوار یان فیلمی ڕەش دەستەواژەیەکە وەسفی ئەو فیلمانە دەکات کەلەجۆری تاوانی و درامیینە کەبەشێوەی بڵاو تیشکدەخاتە سەر تاوان و سێکس و گەندەڵی. ئەو جۆرە فیلمانە بەزۆری لەفیلمەکانی ھۆلیوود لەچلەکان و پەنجاکانی سەدەی ٢٠ەھەم باوبوو کەفیلمەکان بەڕەش و سپی نمایشدەکران و وێنەگرتنی فیلمەکانیش لەتاریکیدابوون و تیشکدەخرایە سەر کارەکتەرەکانی فیلمەکە. جگە لەمانەش فیلمی پۆلیسی، چەتەیی و لێکۆڵینەوەیی دەچێتە ناو جۆری فیلمەکانی نوار. دەیەی چل و پەنجاکان بەگشتی بە «سەردەمی کلاسیکی» فیلمی ڕەشی ئەمریکی دادەنرێن.

فیلمی The Big Combo ساڵی ١٩٥٥ نموونەی فیلمێکی نوار

سەرچاوەکان دەستکاری