فڕۆکەی بارهەڵگر (بە ئینگلیزی: Cargo aircraft) فڕۆکەیەکە کە بە دوو باڵی جێگیرەوە دیزاین کراوە یان گۆڕدراوە بۆ هەڵگرتن و گوازتنەوەی بار نەک گەشتیارەکان. ئەم جۆرە فڕۆکەیە عادەتەن پێداویستیی گەشتیارەکانی تێدا نیە و بە گشتی دەرگایەکی گەورە یان زیاتر له دەرگایەکی هەیە بۆ بارکردنی بارە بازرگانی و سەربازیەکان.[١]

ڤۆڵگا-دنیپر An-124 ئامادەیە بۆ بارکردن

فڕۆکە بارهەڵگرەکان لەوانەیە بەکاربێن لەلایەن گەشتیارانی مەدەنی یان هێڵە ئاسمانیەکانی بارەوە بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی بارەکانیان و هەروەها بەم شێوەیە لەلایەن کەسایەتیە تایبەتەکانەوە یان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی وڵاتانی تاکەوە بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی و بازرگانی.[٢] [٣]

ئەو فڕۆکانەی کە بۆ گواستنەوەی بار دیزاین کراون زۆربەی کات تایبەتمەندیێکیان هەیە کە لە فڕۆکەی گەشتیاری و ئاسایی جیایان دەکاتەوە: لاشەی پان و بەرین و بەرز، باڵێکی بەرز بۆ ڕێگەدانی داگرتنی ئاسانی بارەکان بۆ سەر زەوی، چەندین چەرخ بۆ ڕێگەدان بە نیشتنەوە لە شوێنە ئامادەنەکراوەکان و کلکێکی بەرز بۆ ڕێگەدان بە بارکردن ڕاستەوخۆ بۆ ناو و دەرەوەی فڕۆکەکە.[٤]

پیشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "World Air Cargo Forecast" (PDF). Boeing. 2016.
  2. ^ Andrews and Morgan 1988, pp. 158–159.
  3. ^ Andrews and Morgan 1988, p. 157.
  4. ^ "2800+ new freighters to be added in the next 20 years, forecast finds". Cargo Facts. May 8, 2019. Archived from the original on July 2, 2019. Retrieved July 2, 2019. ٢ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.