فەرھەنگی سیاسی

(لە فه‌رهه‌نگى سياسىەوە ڕەوانە کراوە)

فەرھەنگی سیاسی بە ‘‘ کۆمەڵێک لە دیدگا و بیروباوەڕ و ھەستەکانی زۆرترین ئەندامەکانی کۆمەڵگایەک ئەوترێت لە بەرامبەر سیاسەت و حکومەتدا‘‘ و ‘‘ بیرکردنەوەی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگەیە بەرامبەر بنەما فکری و ئاکارییەکانی سیستمێکی سیاسی لە خۆ ئەگرێت‘‘. فەرھەنگی سیاسی کۆمەڵگەیەک ئەکرێت ھەر یەک لە ئایدیاڵی (نمونەی) سیاسی و شێوازی پێرەوکردنی سیاسی لە خۆ بگرێت. فەرھەنگی سیاسی ھەر کۆمەڵگەیەک لە درکپێکردنی زیھنی تاکەکانەوە بەرامبەر بە رەھەندەکانی سیاسەت سەرچاوە ئەگرێت و لە ژێر کاریگەری مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئتەزمونەکانی ئەو کۆمەڵگەیەدایە.[١]

چەمکەکان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٣دا دوو توێژەری ئەمریکی بە ناوەکانی گابریل ئاڵمۆند [٢] و سیدنی ڤێربا سێ تایبەتمەندنی فەرھەنگێکی سیاسیان دیاری کرد کە ئەکرێت بەشداربن لە دروستکردنی کلتوری کۆمەڵایەتیدا (کلتوری گشتیدا).[٣]  ھەر سێ تایبەتمەندییەکەش کە ھەردووکیان ھاوڕابوون لەسەری رێوشوێنەکانی ھێنانە ئارای پەیوەندی نێوان خەڵک و حکومەت ئەخەنە روو

یەکەم تابەتمەندیش بریتییە لە ‘‘ رێزلێگرتن. ئەم تایبەتمەندییە باس لەوە ئەکات کە سیستمێکی سیاسی و خەڵکەکەی تا چ ئاستێک بە ‘‘بێ نرخ‘‘ یان ‘‘ بەرێز‘‘ تەماشی یەکتر ئەکەن.و لە راستیشدا تا چ ئاستێک ئامادەن کە دەسەڵات و ئیختیاری خۆیان بە یەکتر ببەخشن

تایبەتمەندی دووەم بریتییە لە ‘‘ھاوڕایی‘‘ کە نیشاندەری پەیوەندی نێوان خەڵک و دەوڵەت و رێکەوتنیانە لەسەر شتێک. ئەمەش واتای ھاوتەریبی و ھاوبیری تەواوی وڵاتێک نایەت لە سەر مەسەلەیەک بەڵکو تەنیا ئاستی رازیبونی خەڵکی لە سیاسەتەکانی دەوڵەت نیشان ئەدات. چەند نمونەیەکی ھاوڕایی لە فەرھەنگی سیاسیدا: ئێمە ئەبێت چۆن ئیدارەی وڵات بکەین، ئامانجی کۆتایی ئێمە لە خۆشگوزەرانی چەندێکە، کێ لەسەر کورسی سەرۆکایەتی دانیشێت و ئەبێت دەسەڵاتەکانی چەندێک بن.

تابەتمەندنی سێیەم بریتییە لە ‘‘یەکگرتووی‘‘. بۆ تێگەشتنی باشتر لەم بابەتە تەماشای جوداخوازی بەشەکانی وێڵز و ئیسکەندەنافیا بکەن لە بەریتانیا کە ئاماژەیە  بۆ  نەبوونی ھەستی یەکگرتووی.

فەلسەفەی سیاسی  دەستکاری

زاراوەی فەرھەنگی سیاسی سەرەتا بۆ ئاماژەدان بە فەرھەنگی سیاسی ئەمریکا بەکار ئەھات

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ International Encyclopedia of the Social Sciences, New York: Macmillen, 1968, Vol. 12, p. 218 (quoted in Jo Freedman, The Political Culture of the Democratic and Republican Parties (1986).
  2. ^ Stanford Report, Obit: Gabriel Almond, January 8, 2003
  3. ^ Verba, Sidney; Almond, Gabriel (١٩٦٣). The Civic Culture. Princeton: Princeton University Press. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)