فریدا ھێشتا لە ژیانە
فریدا ھێشتا لە ژیانە (بە ئیسپانی: Frida, naturaleza viva) فیلمێکی درامی-مەکسیکییە لە ساڵی ١٩٨٣ لەلایەن پۆل لیدوک دەرهێنراوە.[١] فیلمەکە بووە بەربژێری مەکسیک بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لەوەی ببێتە براوە یان پاڵێوراوی کۆتایی.[٢]
فریدا ھێشتا لە ژیانە | |
---|---|
دەرھێنەر | پۆل لیدوک |
نووسەر | خۆزێ خواکین بلانکۆ پاول لیدوک |
مۆسیقا | ڕافایل کاستانیدۆ |
وێنەگری سینەمایی | ئەنخێل گۆدید |
مۆنتاژ | ڕافایل کاستانیدۆ |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٨ خولەک |
وڵات | مەکسیک |
زمان | ئیسپانی |
چیڕۆک
دەستکاریفیلمەکە باس لە کارە هونەرییەکان، نەخۆشی و کێشە تەندرووستییەکانی فریدا، پەیوەندییە سۆزدارییەکانی لەگەڵ دیێگۆ ڕیڤێرا و لیۆن ترۆتسکی دەکات.
کاست
دەستکاری- ئۆفێلیا مێدینا وەک فریدا کالۆ
- خوان خۆسێ گورۆلا وەک دیێگۆ ڕیڤێرا
- کلاودیۆ بووک وەک گویلێرمۆ کالۆ
- ماکس کیرلۆو وەک لیۆن ترۆتسکی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Frida, naturaleza viva (1983)». Cine Mexicano. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Margaret Herrick Library, Academy of Motion Picture Arts and Sciences