فرانسیسکۆ فاریۆلی[١] لەدایکبووی ١٠ی نیسانی ١٩٨٩، ڕاهێنەرێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و ڕاهێنەری یانەی ئەیاکس ئەمێستردامە لەخولی هۆڵەندی

فرانسیسکۆ فاریۆلی
زانیاری کەسایەتی
ڕێکەوتی لەدایکبوون ١٠ی نیسانی ١٩٨٩ (٣٥ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون بارگا ئیتاڵیا
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا یانەی ئەیاکس

پیشە دەستکاری

فاریۆلی لە زانکۆ فەلسەفە و دواتر زانستی وەرزشی خوێندووە. سەرەتای یاریکردنی لە تۆپی پێدا وەک ڕاهێنەری گۆڵپارێزان لەگەڵ یانەی مارجین کۆپەرتا لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١١ بوو. دواتر ڕاهێنەری گۆڵپارێزان بووە لە یانەی فۆرتیس یۆڤانتۆس ، وە یانەی لوچێزی ، پێش ئەوەی بچێتە قەتەر لەگەڵ ئەکادیمیای ئاسپایر ، یانەی قەتەری خوار 16 ساڵ . ڕاهێنەر ڕۆبێرتۆ دی زێربی پەیوەندی پێوەکرد بۆ گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا، لە وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ لەگەڵ یانەی بینێڤێنتۆ ڕاهێنەری گۆڵپارێزان بوو . لە ساڵی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٠ بەدوای دی زێربیدا ڕۆیشت بۆ ساسۆلۆ .

فاریۆلی یەکەم یاری خۆی وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر لەگەڵ یانەی ئالانیاسپۆری خولی سوپەری تورکیا بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئەنجامدا، تیپەکە سەرەتایەکی سەرنجڕاکێشی هەبوو و نزیک بوو لە لوتکەی خولەکە. لە ٢١ی ئازاری 2021، وەک ڕاهێنەری یانەی فاتیح کاراگومروک ، یانەیەکی دیکەی خولی سوپەری تورکیا دەستنیشانکرا . لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا، گەنجترین بەڕێوەبەری تۆپی پێ بوو لە خولێکی پڕۆ لە ئەوروپا لە کاتی واژۆکردنی گرێبەستەکەیدا. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ فاتیح یانەی قەرەگومروکی بەجێهێشتووە .

لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ جارێکی دیکە پەیوەندی بە یانەی پێشووی ئالانیاسپۆرەوە کرد ، بەڵام ئەمجارەیان وەک ڕاهێنەر

٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ وەک ڕاهێنەر پەیوەندی بە یانەی نیسەوە کرد و گرێبەستێکی دوو ساڵەی واژۆ کرد.

ئاماری ڕاهێنەریەتی دەستکاری

داڕێژە:نوێکردنەوەی

Mتۆماری ڕاهێنەریەتی بەپێی یانە و ماوەی کارکردن
یانەکان وڵات لە بەرواری کۆتا بەروار ڕیکۆرد
G W D L GF GA GD Win %
Fatih Karagümrük   22 March 2021 16 December 2021 ٢٧ ١١ ٨ ٨ ٤٣ ٣٩ +4 ٤٠٫٧٤
Alanyaspor   31 December 2021 27 February 2023 ٤٨ ٢٠ ١٢ ١٦ ٨٢ ٧٦ +6 ٤١٫٦٧
Nice   30 June 2023 present ٣٧ ١٩ ٩ ٩ ٤٥ ٣١ +14 ٥١٫٣٥
Total

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:WDL لە ڕیزی 70:bad argument #3 to 'format' (number expected, got string).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Francesco Farioli - Manager profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-05-13.