عەزیز مەحموودپوور
عەزیز مەحموودپوور لەدایکبووی شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، نووسەر و وەرگێڕی کوردە. مەحموودپوور وێڕای مامۆستایەتی کردن لە قوتابخانەکانی شاری بۆکان، سەرقاڵی کاری ئەدەبی و نووسین و وەرگێڕانە. چەند کۆمەڵەچیرۆک و کورتەڕۆمان (نۆڤلێت)ی چاپ کردووە. ھەر وەھا چەند بەرھەمێکی ئەدەبیاتی منداڵانەی لە نووسەرانی بیانییەوە کردۆتە کوردی، کە بریتین لە شەش کتێبی نووسەری بە ناوبانگی ئەمریکایی "شێل سیلوێرستاین".[١]
بەرھەمەکان
دەستکاری- حەشری ڕەنگەکان، کۆمەڵەچیرۆک
- فەرموون چایەکی گەرم[٢]، کۆمەڵەچیرۆک
- پیاوێکی ڕیشخەنەیی[٣]، کۆمەڵەچیرۆک، ٢٠١٢
- خەونی پەپوولەپاییزە[٤]، نۆڤلێت، ٢٠١٥
- زەڕافە و نیوێک، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦
- لافکادیۆ، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦
- لەتی ون بوو، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦
- کێ کەرگەدەنی ھەرزان بایی دەوێ، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦
- دیداری لەتی ون بوو لەگەڵ جەغزی گەورە، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦
- داری بەخشەندە[٥]، وەرگێڕان؛ کتێبی مناڵانە، نووسەر: شێل سیلوێرستاین، ٢٠١٦
11. سروودێک بۆ ئیبراهیم، ڕۆمان، چاپەمەنیی خانی ، 1400
بەرھەمە پەیوەندیدارەکان
دەستکاری- بەشی دووهەمی کتێبی بووتیقای گێڕانەوە، گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی کاوان محەمەدپوور لەسەر زەمەنی گێڕانەوەیی ڕۆمانی سروودێک بۆ ئیبراهیم نووسراوە
سەرچاوە
دەستکاری- ^ http://haje.ir/newsdetails.aspx?itemid=1438
- ^ فەرموون چایەکی گەرم، مەحموودپوور، عەزیز. دەزگای ئاراس، ھەولێر: ؟
- ^ پیاوێکی ڕیشخەنەیی، مەحموودپوور، عەزیز. بڵاوکەرەوەی کۆڵەپشتی، تاران: ٢٠١٢
- ^ خەونی پەپوولەپاییزە، مەحموودپوور، عەزیز. بڵاوکەرەوەی گوتار، سەقز: ٢٠١٥
- ^ زەڕافە و نیوێک + لافکادیۆ + ...، مەحموودپوور، عەزیز (وەرگێڕ)، شێل سیلوێرستاین (نووسەر). بڵاوکەرەوەی گوتار، سەقز: ٢٠١٦