عەبدولسەمەد خۆشناو

کۆمێنتاری وەرزشی

عەبدولسەمەد عەبدولستار حەمەد بە ( عەبدولسەمەد خۆشناو ) ناسراوە گەنجێکی عێراقییە و لە دایکبووی پارێزگای هەولێرە لە باکوری عێراق. خەڵاتی باشترین کۆمێنتار لە پێشبڕکێیەکدا کە لەلایەن کەناڵەکانی bein sports لەڕێگەی بەرنامەی Allo Bein ڕێکخرابوو، دوای ئەوەی عەبدولسەمەد خۆشناو 32%ی دەنگی خەلک بەدەستهێنا، بەجۆرێک ئەم گەنجە دەرفەتێکی زۆر باشی پێدرا بۆ کۆمێنتاری لەسەر یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ. [١][٢][٣]

عەبدولسەمەد عەبدولستار حەمەد
پەڕگە:AbdulSamad Abdul.png
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەعەبدولسەمەد خۆشناو | AbdulSamad Khoshnaw
لەدایکبووی١٩٩٧ (تەمەن ٢٦–٢٧)
هەولێر، عێراق
چەشنەکانسورانى
پیشە(کان)کۆمێنتاری وەرزشی
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٦ تا ئێستا

ژیانی تایبەت دەستکاری

عەبدولسەمەد خۆشناو لە ١٩ی ئەیلولی ١٩٩٧ لە شاری هەولێر لە دایکبوویە. لە ساڵی 2003 دەستی بە خوێندنی سەرەتایی کردووە، دواتر توانی پەیوەندی بە زانکۆوە بکات و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا تەواو کردووە. هەر لە منداڵییەوە خاوەنی خەیاڵ و خەونی تۆپی پێیە، هەروەها یاریزانی تۆپی پێ بووە لە چەند یانەیەکی هەولێر و هەرێمی کوردستان. دوای ئەم هەموو خۆشەویستییەی بۆ تۆپی پێ هەیەتی، رژدبووە لە کۆمێنتاری تۆپی پێ. [٤][٥]

کۆمێنتاری تۆپی پێ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٦ عەبدولسەمەد بە فەرمی پەیوەندی بە کەرتی کۆمێنتاری تۆپی پێ کرد و تا ساڵی ٢٠١٨ دەستی کرد بە شرۆڤەکردنی خولی نایابی کوردستان و عیراق لە کەناڵە تەلەفزیۆنییە ناوخۆییەکان، بووە لە بەناوبانگترین و خۆشەویستترین کۆمێنتاری تۆپی پێ لە هەرێمی کوردستان.

خەڵاتی باشترین کۆمێنتاری عەرەب دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٩ عەبدولسەمەد خۆشناو بەشداری لە پرۆگرامی کەنالی بین سپۆرت کرد بۆ باشترین کۆمێنتاری تۆپی پێی عەرەبی، توانی بچێتە قوناغی کۆتایی و دواتر بە بەدەستهێنانی ٣٢%ی دەنگی بینەران و بووە باشترین کۆمێنتاری عەرەبی لەنێوان ٢٢ وڵاتی عەرەبیدا. پاشان توانی ببێتە کۆمێنتاری یاری کۆتایی خولی پاڵەوانان لە نێوان لیڤەرپوول و تۆتنهام لە دۆحەی پایتەختی قەتەرەوە لە کەنالەکانی بین سپۆرت.[٦][٧]

بەستەرەدەرەکى دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "العراقي خوشناو سيعلق مباراة نهائي دوري الأبطال - وكالة انباء الرأي العام رياضة". وكالة انباء الرأي العام (بە ئینگلیزی). 2019-05-18. Retrieved 2023-04-14.
  2. ^ "قنوات bein sports رسميا عن أسماء المعلقين على نهائي دوري أبطال أوروبا 2019".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "Young Kurd to commentate UEFA Champions League final for beIN sports".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Choose Your Specialization Conference". Rwanga Foundation (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-14.
  5. ^ جوانترین گۆڵەکانی قۆناخی یەکەم بە دەنگی سەمەد خۆشناو (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-04-14
  6. ^ "شاب عراقي يعلق على نهائي دوري ابطال اوروبا". www.mawazin.net. Retrieved 2023-04-14.
  7. ^ عەبدولسەمەد خۆشناو، کۆمێنتاری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ گەڕایەوە هەولێر (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-04-14