کۆمێنتاری وەرزشی (بە ئینگلیزی: Sports commentator) یان پەیامنێری وەرزشی بە کەسێک دەوترێت کە لێکدانەوە بۆ ڕووداوە وەرزشییەکان دەکات. ھەروەھا کۆمێنتاری وەرزشی بە پەیامنێری وەرزشی، یان بێژەری ڕووداوەکانی وەرزشی دەوترێت کە یاری یان ڕووداوێک لە کاتی ئەنجامدانی، کە زۆربەی کات لەکاتی بڵاوکردنەوەی ڕاستەوخۆ، لێکدانەوەی یا بێژەری دەکات.

کۆمێنتاری وەرزشی Eddie Hemmings and Mike Stephenson
کۆمێنتاری وەرزشی Eddie Hemmings و Mike Stephenson

ڕادیۆ یەکەمین گەیەنەرە کە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕووداوەکانی وەرزشی بەکارھات، کە کۆمێنتارەکانی ڕادیۆ پێویست بوو ھەموو حاڵەتەکانی ڕووداوەکە بۆ بیسەران بە وردی باس بکەن، تا کەسانی کە ناتوانن خۆیان یارییکە ببینن لە ڕێگەی بێژەری وەرزشی یان کۆمێنتاری وەرزشی لە ھەموو ڕووداوەکانی یارییەکە وەکوو خۆی ئاگادار بن.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری