عیزەدین حەداد، ناسراو بە ئەبوو سوھەیب، فەرماندەیەکی باڵایە لە لیواکانی شەھید عیزەدین قەسام باڵی سەربازی حەماس. ئەو وەک فەرماندەی لیوای شاری غەززە کاردەکات، و ئەندامی ئەنجومەنی بچووکی سەربازییە. ناوبراو بە یەکێک لە کەسایەتییە ناوەندییەکانی بزووتنەوەی حەماس دادەنرێت. بەلایەنی کەمەوە شەش کەتیبە لەژێر فەرماندەیی ئەودا کاردەکەن.[١]

حەداد پێشتر لە چەندین ھەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بووبوو، لەنێویاندا یەکێکیان لە کاتی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا. لە ڕاگەیاندنەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا، خەڵاتێکی دارایی بە بڕی ٧٥٠ ھەزار دۆلار بۆ سەری پێشکەش کراوە.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «القائد عز الدین الحداد: شبح کتائب القسّام». موقع الخنادق - alkhanadeq.com (بە عەرەبی). لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «إعلام عبری: حماس تُعین "الشبح" قائدا لکتائب القسام | إرم نیوز». https://www.eremnews.com (بە عەرەبی). لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |وێبگە= (یارمەتی)