شەڕی ڕووباری کالکا (بە ئوکراینی: Битва на річці Калка) بریتیبوو لە شەڕێک لەنێوان ئیمپڕاتۆریەتی مەغۆل بە سەرکردایەتی جێىێ و سوبوتای دژی ویلایەتەکانی ئەوکاتی ڕووس لەنێوانیاندا کیێڤ و گالیسیا و کومانەکان. شەڕەکە لە 31ی مایۆی 1223 ئەنجامدرا لەنزیک ڕووباری کالکا کەوا دەکاتە دۆنێتسک، ئوکراینای ئەمڕۆ. جەنگەکەش بە سەرکەوتنی مەغۆلەکان بەکۆتا هات.

شەڕی ڕووباری کالکا
بەشێک لە داگیرکاری مەغۆلییەکان لە کیێڤی ڕووس

تیرهاوێژانی مەغۆلی
ڕێکەوت31ی مایۆی 1223
شوێن
ڕووباری کالکا (ئوکرانیای ئێستا)
47°15′03″N 37°29′44″E / 47.25083°N 37.49556°E / 47.25083; 37.49556
ئەنجام بردنەوەی ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل
شەڕکەرەکان
ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل
هۆزی برۆدینکی ڕووس
ویلایەتی کیێڤ
ویلایەتی گالیسیا و ڤولینیا
ویلایەتی چێرنیگۆڤ
ویلایەتی سمۆلێنسک
کومانەکان
فەرماندە و سەرکردەکان
جێبێ
سوبوتای
مستیسلاڤی بوێر
مستیسلاڤی دووەم
مستیسلاڤی سێهەم
دانیێل پادشای گالیسیا
ھێز
20,000–23,000 سەرباز[١][٢] 8,000–80,000 سەرباز[٣][٤][٥][٦][٧][٨]
زەرەر و زیانە گیانییەکان
نەزانراو نزیکەی ٪٩٠ـی ڕووسەکان.[٩]

دوای داگیرکردنی ناوەڕاستی ئاسیا لەلایەن مەغۆلەکان و شکستی ئیمپراتۆریەتی خەوارزمیەکان، هێزەکانی مەغۆل هەنگاویان نا بەرەو عێڕاقی عەجەم. هەریەک لە جێبێ و سوباتای داوایان لە جەنگیزخان کرد مۆڵەتی ئەوەیان پێبدات کەوا بەرەو قەوقازیش بڕۆن و درێژە بە داگیرکارەکانیان بدەن. لەوکاتەی چاوەڕوانی وەڵامی ئەوییان دەکرد، هێرشیان کردە سەر ئیمپڕاتۆریەتی جۆرجیا و هەریەک لە جۆرجیا و ئەرمینیای ئەمڕۆیان داگیرکرد. دوای بەدەستهێنانی مۆڵەتی جەنگیزخان مەغۆلەکان هەنگاویان نا بەرەو کیێڤی ڕووس. لەوێ مەغۆلەکان بەتەواوەتی لەژێر ‌هەڕەشەدابوون بەهۆی کەمی سەربازانیان بەرامبەر ڕووسەکان کەوا مستیسلاڤی بوێر سەرکردایەتی دەکردن.

لە سەرەتادا هێزەکانی ڕووس توانییان سەرکەوتنێکی کاتی بەدەستبهێنن و مەغۆلەکان دەستیانکرد بە کشانەوە و ئەم کشانەوەیە چەندین ڕۆژی خایاند تا ئەوکاتەی گەیشتنە نزیک ڕووباری کالکا. لەوێ مەغۆلەکان پێکهاتەیەکی گرینگیان داڕشت بۆ ڕووبەروبوونەوەی ڕووسەکان لەنزیک ڕووبارەکە. ئەوکاتەی مستیسلاڤ گەیشتە نزیک ڕووبارەکە، سەرەڕای ئەوەی هێشتا سوپاکەی بەتەواوەتی لەگەڵی نەبوون، بڕیاریدا هێرش بکاتە سەر مەغۆلەکان بەوپێیەی وایدەزانی ئەوان هێشتا لە کشانەوەدان. بەڵام مەغۆلەکان توانییان کەمبوونەوەی ژمارەی ڕووسەکان بەشێوەیەکی کاتی بقۆزنەوە و سوپاکەیان ببەزێنن. مستیسلاڤی کیێڤ توانی دەربازی بێت و خۆی گەیاندە کەمپێکی خۆیان. مەغۆلەکان دوای کەوتن و دوای سێ ڕۆژ شەڕکردن، بڕیاری خۆبەدەستەوەدانیدا بە مەرجی ئازادکردنیان، بەڵام هەر کە چەکیان دانا مەغۆلەکان سەرجەمیانیان کوشت، سەرەڕای ئەمەش مستیسلاڤی بوێر خۆی دەرباز کرد و مەغۆلەکانیش براوە بوون و چوونەوە ڕیزی جەنگیزخان بۆ ئەوەی خۆیان بۆ هێرشی گەورەتر ئامادە بکەن.

سەرچاوەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ de Hartog, Genghis Khan: Conqueror of the World, p. 118.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری R100-G نەدراوە
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری John Fennell pp. 66-8 نەدراوە
  4. ^ D.G. Khrustalev. Rus and the Mongol invasion (20 - 50's of XIII century). - SPb: Eurasia, 2013. - pp. 85–86
  5. ^ Khrustalev, p. 416
  6. ^ Sverdrup, p. 206
  7. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری R98-G نەدراوە
  8. ^ Spencer C. Tucker. A Global Chronology of Conflict: From the Ancient World to the Modern Middle East. - 23.12.2009. - pp. 426
  9. ^ The Novgorod First Chronicle, translated by R. Michell, and N. Forbes, London 1914.