شەڕی مۆسکۆ (بە ئەلمانی: Schlacht um Moskau) (بە ڕوسی: битва под Москвой) زنجیرەیەکە لە شەڕەکانی نێوان تشرینی یەکەمی سالی ١٩٤١ و کانوونی دووەمی سالی ١٩٤٢ لە بەرەی ڕۆژھەڵات و لە دوری٦٠٠ کیلۆمەتر لە مۆسکۆی پایتەختی سۆڤیەت لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا.[١٦]

شەڕی مۆسکۆ
بەشێک لە بەرەی ڕۆژھەڵاتلە جەنگی جیھانیی دووەم
[]Great_Patriotic_War_collage.jpg]]
ڕێکەوت٢ تشرینی یەکەم ١٩٤١ – 7 January 1942
(٣ مانگ، و ٥ ڕۆژ)
شوێن
ئەنجام

Soviet victory

شەڕکەرەکان
 Germany  یەکێتیی سۆڤیەت
فەرماندە و سەرکردەکان
یەکە تێوەگڵاوەکان
ھێز
As of ١ تشرینی یەکەم ١٩٤١:
As of ١ تشرینی یەکەم ١٩٤١:
  • 1,252,591 men[١١]
  • 1,044[١٢]–3,232 tanks
  • 7,600 guns
  • Initial aircraft: 936 (545 serviceable);[٧] at time of counteroffensive: 1,376[١٠]
زەرەر و زیانە گیانییەکان
German strategic offensive: (1 October 1941 to 1٠ کانوونی دووەم ١٩٤٢)
  • October: 62,870
  • November: 46,374
  • December: 41,819
  • January: 23,131

German estimated: 174,194 KIA, WIA, MIA (see §7)[١٣]

Russian estimated: 581,000 killed, missing, wounded and captured.[١٤]
Moscow Defense:[١٥] (30 September 1941 to 5 November 1942)
  • 514,338 killed or missing
  • 143,941 wounded
Moscow Offensive:[١٥] (5 December 1941 to ٧ کانوونی دووەم ١٩٤٢)
  • 139,586 killed or missing
  • 231,369 wounded
Total: 1,029,234 (see § Casualties)

ھێزەکانی ئەڵمانیا لە سەرەتای تشرینی یەکەمی سالی ١٩٤١ەوە دەستیان بە داگیرکردنی مۆسکۆ کرد و ھەموو بەرگری و دژە ھێرشەکانیان تێکشکاند. بەھۆی خراپی کەش و ھەواوە وگواستنەوەی دابینکردنی تەقەمەنی بۆ ھێڵی پێشەوە و وەستانی ھێرشەکانی ئەڵمانیا بوو سەر مۆسکۆ، بوە ھەوەی ئەوی کە ھێزەکانی سوپای سۆڤیەت لە ڕۆژی ٥ی کانوونی یەکەمەوە دەستیان کرد بە ھێرشی پێچەوانەی یەک مانگی بۆ نەھێشتنی ئەو ھەڕەشەیەی کە لە سەرمۆسکۆ ھەبو. لە کوتایدا توانیان دوژمن بە مەوادا ی ١٠٠ بوو ٢٥٠ کیلومەتر لە پایتەختی یەکێتی سوڤیت دور بەخەنەوە. ئەنجامی ئەم جەنگەش بە کۆتا ھینانی داگیرکردنی ئەڵمانیا بۆ سەر یەکێتی سۆڤیەت کوتای ھات، ھەوڵی بێ ئەنجام بوو بۆ گەیشتن بە مۆسکۆی پایتەخت و گەورەترین شاری یەکێتی سۆڤیەت.

پێش ڕووبەروبونەوە دەستکاری

گفتوگۆ لە نێوان سەرکردەکانی فەرماندەیی باڵای ئەڵمانیادا بەڕێوەچوو کە چۆن سوود لە سەرکەوتنە سەرسووڕھێنەرەکانی ئۆپەراسیۆنی باربارۆسا لە داگیرکردنی مۆسکۆ وەربگرن لە تەممووزی ١٩٤١ەوە زۆرێک لە فەرماندەکانی ھێزی زەمینی، بە تایبەتی فرانتس ھالدەر، سەرۆکی ئەرکانی ھێزی زەمینی، ویستیان سوپای ناوەند دەستبەجێ بەرەو پایتەختی سۆڤیەت بجوڵییەنن. بوو ھەڕەشەکردن لە مۆسکۆ، ئەو جۆرە ھێرشکردنە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە بەشی سەرەکی ھێزەکانی سوپای سوور ناچار بکات شەڕ بکەن و ڕێگە بە لەناوچوونیان بدەن. ھەرچۆنێک بێت بە دەستێوەردانی ئادۆلف ھیتلەر بڕیار درا کە ھێزە زرێپۆشەکانیلە لێنینگراد و کیێڤ بمییەنەوە. ھەرچەندە گۆڕینی ئاراستەکە بووە ھۆی ئەوەی کە سەرکەوتن بەڵام جووڵەی گرووپی ناوەندی سوپا بەرەو مۆسکۆ دواکەوت.[١٧][١٨]

ئامادەکاری و پلاندانانی ئەڵمانیا دەستکاری

لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا لەکاتێکدا وا دەردەکەوت کە سوپای باکوور و سوپای باشوور بە ھاوکاری سوپای ناوەند ھێز و توانیای سەرەکی ھێزەکانی بەرامبەریان لەناوبردبوو، ئامادەکاریی لەلایەن سوپای ناوەندەوە بۆ پێشڕەوی بەرەو مۆسکۆ دەرکرا پێش کۆتاییھاتنی شەڕی کیێڤ لە ٦ی ئەیلوولدا، ھیتلەر بە قبووڵکردنی بۆچوونی فەرماندەیی باڵای ھێزی زەمینی لە بەدواداچوونی ناکۆکییەکانی ئوکراینا بوو ڕۆیشتن بەرەو مۆسکۆ، بڕیاری ژمارە ٣٥ی دەرکرد. بۆ ئەوەی لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا لەلایەن سوپای ناوەندەوە داوای لە ھێزەکانی ئەڵمانیا کرد بەرگریکارانی مۆسکۆ لەناوبەرن و پێش ھاتنی زستان لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەرەو شارەکە پێشڕەوی بکەن بەپێی ئەم فەرمانە دەبوایە گرووپی ناوەندی سوپا بە ئاراستەی گشتی ڤیازما داگیر بکەن و گرووپەکەی سوپای تیمۆشینکۆ تێکبشکێنن پێش ئەوەی بکشێنەوە بۆ مۆسکۆ لە ڕۆژھەڵاتی سمۆلێنسک و بە تەرکیزلە سەر ھێزە زرێپۆشەکانەوە لە ھەردو لاوە گەمارویان بدەن و لە ناویان ببەن. بۆ ئەم مەبەستە دەبوو دوو «گروپی شۆک» پێک بێنن گرووپێک لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ڕۆسلافێل، کە ناوەندی ھێرشەکەی بوو بۆ باکووری ڕۆژھەڵات گرووپەکە دەبوایە لە ھێزەکانی سوپای ناوەندی و فرقەی دووەم و پێنجەمی زرێپۆش کە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکە ئازاد کرابوون، پێک ھاتببێت. گرووپەکەی تر لە ناوچەی نۆیەمی سوپادا بوون بە تەوەری داگیرکردن لە ڕێگەی بەڵێ گرووپەکە دەبوایە لە ناوەندی سوپاوە چەند ئارایشەکیان لەخۆ بگرتایە. بەپێی فەرمانی ڕابەر، دوای ئەوەی گرووپی سەرەکی تیمۆشینکۆ لەناوچوو لە ئەو ئۆپەراسیۆنە گەمارۆیی یەکلاکەرەوەدا، گرووپی سوپای ناوەندی بە پاراستنی بەرەی باکوور لە ناوچەی ڤۆڵگا و لە کەناری باشوور لەسەر ڕووباری ئۆکا دەست دەکەن بە دواکەوتنی ھێزەکانی دوژمن.

ھیتلەر و ھالدەر پێیان وابوو کە ھێشتا دەکرێت لە شەڕی زستان دوور بکەونەوە و لە کۆتایدا ئەم داگیرکارییە گەورەیە یەکێتی سۆڤیەتی پی بروخیت. ئەمە یەکەم جار بوو لە داگیرکردنی سۆڤیەتدا کە ئەڵمانییەکان ھێزی سەرەکی خۆیان چڕکردەوە و زۆربەی یەکە زرێپۆش و ئاسمانییەکانی بەرەی ڕۆژھەڵات لە یەک ئاڕاستەدا ڕوویان لە مۆسکۆ کرد. وێژەی فەرمانەکەی ڕابەر نیشانی دا کە بۆ یەکەم جار ھەست بە و دەکریت کۆتایی ھاتنی ئەم جەنگە پێش ئەوەی وەرزی زستان بگات کوتای پی بیت. ھەروەھا بەپێی ئەم فەرمانە مۆسکۆ بە ئامانج دانەنرا بەڵکو بەرگریکاران بوو کە لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە بە دوایین ھێزی گەورەی جەنگی سوپای سوور دادەنرێت.

دوای چوار ڕۆژ فەرماندەیی باڵای ھێزی زەمینی بۆ ئەم مەبەستە فرمانێکی دەرکرد. لەپلانی پێداچوونەوەدا بارەگای گرووپی سەربازی ناوەند بەناوی «ئۆپەراسیۆنی تایڤن» کە لە ١٦ی ئەیلوول دەرچووبو، لەکاتێکدا فەرماندەیی ھیتلەر دوو تەوەری داگیرکردن لەگەڵ گرووپە زرێپۆشەکانی ٣ و ٤ پێشبینی کردبو، سێ گرووپی زرێپۆش ھێرش دەکەنە سەر سێ تەوەر. بەم شیوازە جگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی گرووپی سێھەمی زرێپۆش لە بەرەی باکوور و گرووپی ٤ی زرێپۆش لە بەشی ناوەندی، گرووپی ٢ی زرێپۆش بە فەرماندەیی جەنەراڵ ھاینز گودریان، ھەروەھا زیادبوون بوو پلانی ئۆپەراسیۆنەکە، لە بەرەی باشوورەوە، لە شۆستکا لە باشووری ڕۆژاوا لە ڕیگای ئاریڤل بەرو موسکو بە ڕی بکەون. ھێرشی گودریان ڕێگە بە گەمارۆیەکی گەورەی دیکە دەدات لە دژی ھێزەکانی سوپای سوور لە ناوچەی بریانسک ئەگەر سەرکەوتوو بێت، ئەم ئۆپەراسیۆنەکە ھەر سێ بەرەی بەرگری لە سوپای سوور لە مۆسکۆ لادەبات و شارەکە بە تەواوی بێ بەرگری دەکات. وەک لە ڕۆژی کردنەوەی ئۆپەراسیۆنی باربارۆسا، گرووپە زرێپۆشەکان ھاوپێچی سوپای پیادە بوون بۆ ئەوەی باشتر خاڵەکانی بەرگری دوژمن تێکبشکینن. بەپێی گرووپی سوپای ناوەندی، سەرەتا گرووپە زرێپۆشەکانی ٣ و ٤ کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ٩ و ٤دا بوون، دەبوایە لە ناوچەی ڤیازما ھێزەکانی سۆڤیەت گەمارو بدەن بۆ دروستکردنی کەلییەنێک لە بەرەی ڕۆژاوای سوپای سوور و پاککردنەوەی ڕێگای سەرەکی مۆسکۆ، گرووپی ٢ی زرێپۆش، بە ھاوکاری سوپای ٢ی وێرماخت، دەبوایە لە ناوچەی بریانسک لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھیرش بکەنە سەر تولا. سوپای دووەم و چوارەم و نۆیەمیش بەرپرس بوون لە پاککردنەوەی ناوچە گەمارۆدراوەکان.

پلانی فەرماندەیی باڵای ھێزەکانی زەمینی ئەڵمانیا

لە ١٠ی ئەیلوول، لەسەر بنەمای فەرمانی ڕێبەر، فەرماندەیی باڵای ئەڵمانیا فەرمانێکی دەرکرد بۆ "بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەکان" بڕیارەکە گرنگیی "تێکشکاندنی گروپی سەربازی تیمۆشینکۆ" کەمکردەوە و ڕای گەیاند کە بەردەوام بوون بەرەو مۆسکۆ بەو مەرجەی بە "تەواوبوونی گەمارۆکە" و "دڵنیابوون لە تێکشکاندنی ھێزەکانی دوژمن" دەزانێت بەفراوانکردنی پێوەری فەرمانی ڕێبەرە، فەرمانەکە بەبەکارھێنانی یەکەی جۆڵاو و بەشی پیادە بۆ ھێرشکردنە سەر مۆسکۆ ڕاستەوخۆ پێشبینی دەکرد بەو پێیە، گرووپی ٢ی زرێپۆش و سوپای دووەمی ۆرماخت، ھێرشیان کردە سەر باکووری

 
بەرەی ڕۆژھەڵات لە کاتی شەڕی مۆسکۆدا:██ پێشڕەوی سەرەتایی ۆرماخت – بۆ ٩ی تەممووزی 1941 ██ پێشکەوتنەکانی دواتر – بۆ ١ی ئەیلوولی 1941 ██ دەورەدان و شەڕی کیێڤ بۆ ٩ی ئەیلوولی 1941 ██ پێشڕەوی کۆتایی ۆرماخت - بۆ ٥ی کانوونی یەکەمی 1941

ڕۆژھەڵات و ئۆریۆلیان گرت. بەم شێوەیە زۆربەی ھێزەکانی سوپای ۆرماختی دووەم لە پرۆسەی ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ناوچەی کیێڤ جیاکرانەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گرووپی ٢ ی زرێپۆش و سێیەمین تەوەری داگیرکردنی مۆسکۆ سەربەخۆ لە ھێزەکان لە ناوچەی ویازما دروست بکەن و باڵی ڕاستی ھێزەکانی تر بپارێزن. فیلد مارشاڵ فێدر فان بیک فەرماندەی گرووپی سەربازی سەنتەرەکە نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بەئەگەری دەست پێکردنی ھێزە زرێپۆشەکان لەھەڵمەتەکانی ناوچە گەمارۆدراوەکان ھاڵدر بەڕوونی ڕای گەیاند کە باسکردنی ئامانجەکان لەم فەرمانانەدا نابێت زۆر بەجددی وەربگیرێت و پێشڕەوی بەرەو مۆسکۆ تێکبشکێنێت.

ئامادەکارییەکانی سۆڤیەت دەستکاری

ستاڤکا، فەرماندەی باڵای سۆڤیەت، لە کۆتایی مانگی ئابدا پێشبینی داگیرکردنی کۆتایی ئەڵمانیای دەکرد بۆ سەر مۆسکۆ. لە ١٠ی ئەیلوول، ستاڤکا فەرمانی دا ھێرشەکان لەلایەن ھێزەکانییەوە لە دژی گرووپی سوپای ناوەندی ۆرماخت لە نزیک سمۆلێنسک بوەستێنن و دۆخی بەرگری بگرنە بەر کاتێک ھێزەکانی ئەڵمانیا لە مانگی ئابدا بەرەو باشوور سووڕابوونەوە و شەڕی کیێڤ ھەڵگیرسا، ستاڤکا پێی وابوو کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانبارین (ڕاسپوتسا)، ئەڵمانیا ھێرشێکی گەورەی دیکە دەست پێناکات. ھەرچۆنێک بێت دوای ئەوەی لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە ١٠ی ئەیلوولدا ڕاپۆرتی ھەواڵگریی دەربارەی داگیرکارییەکی نزیکی ئەڵمانیا پێگەیشت، ستاڤکا لە ٢٧ی ئەیلوولدا لە بەرامبەر ئامادەبوون بۆ «ھێرشێکی جدی» بەرەی ڕۆژاوا و بریانسک ئاگادار کردەوە و داواکارییەکانی بۆ بەرگرییەکی گونجاو خستەڕوو، ھەرچۆنێک بێت، بەرەی سۆڤیەتی ڕۆژاوا پێشتر ڕێوشوێنی ڕێگریی گرتەبەر، لەوانەشە چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ناسینەوە و بەھێزکردنی پێگەکانی دژە دەبابە. بەرەی بریانسک لە ٢٨ی ئەیلوول دەستی کرد بە دەرکردنی بڕیاری ھاوشێوە بۆ ھێزەکانی. ھەرچۆنێک بێت دەرکردنی ئەم بڕیارانە لەلایەن ستاڤکا لە دژی کردەوە ئەڵمانییەکان زۆر درەنگ ھات و ھەرگیز بەرەی یەدەگەکەی نەخستەرو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Zetterling & Frankson 2012, p. 253.
  2. ^ Mercatante (2012). Why Germany Nearly Won: A New History of the Second World War in Europe. p. 105. ISBN 978-0-313-39593-2.
  3. ^ Stahel (2013). Operation Typhoon: Hitler's March on Moscow, October 1941. p. 45. ISBN 978-1-107-03512-6.
  4. ^ Stahel, David (2011). Kiev 1941. p. 339. ISBN 978-1-139-50360-0.
  5. ^ Glantz (1995), p. 78.
  6. ^ Liedtke 2016, p. ١٤٨.
  7. ^ ئ ا Bergström 2007 p. 90.
  8. ^ Williamson 1983, p. 132.
  9. ^ Both sources use Luftwaffe records. The often quoted figures of 900–1,300 do not correspond with recorded Luftwaffe strength returns. Sources: Prien, J. ; Stremmer, G. ; Rodeike, P. ; Bock, W. Die Jagdfliegerverbande der Deutschen Luftwaffe 1934 bis 1945, parts 6/I and II; U.S National Archives, German Orders of Battle, Statistics of Quarter Years.
  10. ^ ئ ا Bergström 2007, p. 111.
  11. ^ Liedtke, Enduring the Whirlwind, 3449. Kindle.
  12. ^ "РОССИЯ И СССР В ВОЙНАХ XX ВЕКА. Глава V. ВЕЛИКАЯ ОТЕЧЕСТВЕННАЯ ВОЙНА". rus-sky.com.
  13. ^ "1941". Archived from the original on 2012-10-25. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "ВОЕННАЯ ЛИТЕРАТУРА --[Исследования]-- Мягков М. Ю. Вермахт у ворот Москвы, 1941-1942". militera.lib.ru.
  15. ^ ئ ا David M. Glantz. When Titans Clashed. pp. 298, 299.
  16. ^ Shirer, William L. "24, Swedish (Book III)". The Rise and Fall of the Third Reich. pp. 275–87.
  17. ^ Bellamy 2007, p. 243.
  18. ^ Alan F. Wilt. "Hitler's Late Summer Pause in 1941". Military Affairs, Vol. 45, No. 4 (December 1981), pp.  187–91