شەڕی فلیپین و ئەمریکا

شەڕی فلیپین و ئەمریکا (بە ئینگلیزی: Philippine–American War) [١] [٢] ململانێیەکی چەکداری بوو لە نێوان کۆماری یەکەمی فلیپین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ٤ی شوباتی ١٨٩٩ تا ٢ی تەممووزی ١٩٠٢ بەردەوام بوو. [٣] لەکاتێکدا ناسیۆنالیستە فلیپینییەکان ململانێکانیان وەک درێژەپێدەری خەبات بۆ سەربەخۆیی دەبینی کە لە ساڵی ١٨٩٦ لەگەڵ شۆڕشی فلیپین دەستی پێکردبوو، حکوومەتی ئەمریکا وەک یاخیبوونێک سەیری دەکرد.[٤] ململانێکان کاتێک سەریھەڵدا کە کۆماری یەکەمی فلیپین ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە مەرجەکانی پەیماننامەی پاریس، کە بەپێی ئەو مەرجانە ئەمریکا فلیپینی لە ئیسپانیا وەرگرت و لکێندرا و کۆتایی بە جەنگی ئیسپانیا و ئەمریکا ھێنا. [٥]

شەڕی فلیپین و ئەمریکا
جێفلیپین
ڕێکەوتی دەستپێکردن٤ی شوباتی ١٨٩٩
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢ی تەممووزی ١٩٠٢
بەشداربووFirst Philippine Republic، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

لە ٤ی شوباتی ١٨٩٩ لە شەڕی مانیلا شەڕ لە نێوان ھێزەکانی ئەمریکا و کۆماری فلیپین سەریھەڵدا. لە ٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٨٩٩، کۆماری یەکەمی فلیپین بە فەرمی شەڕی دژی ئەمریکا ڕاگەیاند. [٦] شەڕەکە بە فەرمی لە ٢ی تەممووزی ١٩٠٢ بە سەرکەوتنی ئەمریکا کۆتایی ھات؛ بەڵام ھەندێک لە گرووپە فلیپینییەکان- کە لەلایەن ھێزە دێرینەکانی کاتیپونانەوە سەرکردایەتی دەکرێن، کە کۆمەڵگەیەکی شۆڕشگێڕی فلیپین- بۆ چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام بوون لە شەڕکردن لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا. [٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Battjes 2011.
  2. ^ Silbey 2008.
  3. ^ Worcester 1914.
  4. ^ "The Philippine-American War, 1899–1902". Office of the Historian, U.S. Department of State. Retrieved November 19, 2017.
  5. ^ Randolph 2009.
  6. ^ Kalaw 1927.
  7. ^ Agoncillo 1990.