شەڕی دۆبێردۆ
شەڕی دۆبێردۆ بەئینگلیزی (battle of doberdo)
یەکێکە لە خوێناویترین شەڕەکانی ناو جەنگی جیهانی یەکەم ئەو شەڕە لە ۱۹۱٦/۸/٦ لەنێوان هێزەکانی شانشینی ئیتاڵیا لەگەڵ هێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا بوو. لەو کاتەدا نەمسا ـ هەنگاریا ببوونە یەک ئیمپراتۆریەت. شەڕی دۆبێردۆ لەنزیک شارۆچکەی گۆریزیا لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو. فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لویجی کاپێلۆ بوو وە فەرماندەی هێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا ئارچک یوگن بوو.
قەبارە هێزەکان
دەستکاریهێزەکانێ ئیتاڵیا پێکهاتبوون لە ٥٠هەزار سەرباز وە قەبارە هێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا پێکهاتبوو لە ۲۰هەزار سەرباز.
ڕودانی شەڕەکە
دەستکاریلەبەرە بەیانی ڕۆژی ٦ئاب هێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا دەستیانکرد بەتۆپ بارانکردنی هێزەکانی ئیتاڵیا تاوەکو پێش بەهێزی ئیتاڵیەکان بگرن لەوکاتەدا هێزەکانی ئیتاڵیا بوو بە چواربەش و پەلاماری هێزەکانی بەرامبەریان دا کە لەسەر خەرەندێک بوون، ئیتاڵیەکان بەیارمەتی هێزی پشتیوانی بگەنە هێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا لەسەر ڕوبەڕێکی تەخت هێندە لێک نزیک بوونەوە بە چەقۆ و دەمانچە شەڕیان دەکرد. ئیتاڵیەکان توانیان هێڵی یارمەتی لەهێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا ببچڕێنن و یارمەتی نەگەیشت بەهێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا بەمشێوەیە ئیتاڵیەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێناو و توانیا دەست بەسەر شارۆچکەی گۆریزیا بگرنەوە. لەو شەڕەدا نزیکەی ۲۰هەزار سەرباز لەهەردوولا کوژران.
قەبارە زیانەکان
دەستکاریزیانەکانی ئیتاڵیا:
- پێنچ هەزار کوژراو
- ۸ هەزاڕ بریندار
- ٥٦٠ دیل یان وونبوو
زیانەکانی نەمسا ـ هەنگاریا
- ٣٥٠٠ کوژراو
- ٤٦٠٠ بریندار
- ۱۲۰۰ دیل یان وونبوو
سەرچاوە
دەستکاریویکیپیدیای ئینگلیزی
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی دۆبێردۆ تێدایە. |