شەڕی ئۆکیناوا

یەکێک لە شەڕە گەورەکانی زەریای هێمن لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا

شەڕی ئۆکیناوا (沖縄戦، Okinawa-sen)، ناوی کۆدی ئۆپەراسیۆنی شاخی سەھۆڵین,[١] شەڕێکی جەنگی زەریای ھێمن بوو کە لە دوورگەی ئۆکیناوا لەلایەن سوپا و ھێزی دەریایی ئەمریکاوە دژی سوپای ئیمپراتۆری ژاپۆن ئەنجامدرا.[٢] داگیرکردنی ئۆکیناوا لە ١ی نیسانی ١٩٤٥ گەورەترین ھێرشی بوو لە جەنگی جیھانی دووەمدا.[٣][٤] دوورگەکانی کیراما لە دەوروبەری ئۆکیناوا لە ٢٦ی ئازاردا لەلایەن فیرقەی ٧٧ی پیادە پێشوەختە دەستی بەسەردا گیرا. شەڕەکە ٨٢ ڕۆژ لە ١ی نیسانەوە تا ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٥ بەردەوام بوو. دوای ھەڵمەتێکی درێژخایەنی پەڕینەوە لە دوورگەکاندا، ھاوپەیمانان پلانیان دانابوو بنکەی ئاسمانی کادێنا لە دوورگەی ئۆکیناوا وەک بنکەیەک بۆ ئۆپەراسیۆنی دابەزین بەکاربھێنن، بەمەبەستی داگیرکردنی دوورگەکانی ژاپۆن.[٥]شەڕەکە یەکێک بوو لە خوێناویترین شەڕەکانی زەریای ھێمن و جەنگی جیھانیی دووەم، نزیکەی ١٦٠ ھەزار قوربانی لە ھەردوو لادا بوو: لانیکەم ٧٥ ھەزار لە ھاوپەیمانان و ٨٤٬١٦٦ بۆ ١١٧ ھەزار لە ژاپۆنی.[٦][٧][٨][٥] جگە لەوەش، ١٤٩٬٤٢٥ ھاووڵاتی مەدەنی ئۆکیناوا کوژراون، ھەندێکیان خۆیان کوشتووە، یان بێسەروشوێن بوون، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەکەیە کە پێش ئەوەی جەنگ کە ژمارەیان بە ٣٠٠ ھەزار کەس مەزەندە دەکرا.[٩]

شەڕی ئۆکیناوا
بەشێکە لەVolcano and Ryukyu Islands campaign، جەنگی جیھانیی دووەم
وڵاتEmpire of Japan
دابەشکاریی کارگێڕیئۆکیناوا
جێOkinawa Islands، Sakishima Islands
پۆتانی شوێن٢٦°٣٠′٠″N ١٢٨°٠′٠″E
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی نیسانی ١٩٤٥
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٣ی حوزەیرانی ١٩٤٥
Order of battleOkinawa ground order of battle، Okinawa naval order of battle
Map

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ داڕێژە:Citation-attribution
  2. ^ Feifer 2001 pp. 99–106
  3. ^ "The United States Navy assembled an unprecedented armada in March and April 1945". Militaryhistoryonline.com. Archived from the original on 16 December 2018. Retrieved 6 May 2012. ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "The American invasion of Okinawa was the largest amphibious invasion of all time". Historynet.com. Archived from the original on 28 March 2008. Retrieved 6 May 2012. ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا "The Cornerstone of Peace: Number of Names Inscribed". Okinawa Prefecture. Retrieved May 22, 2017.
  6. ^ "Japan's battle of Okinawa, April-June 1945". May 1990. ٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Chapter XVIII: The Battle Ends". Retrieved 2020-01-23.
  8. ^ Page مۆدیوول:Citation/CS1/styles.css has no content.SSgt Rudy R. Frame, Jr. "Okinawa: The Final Great Battle of World War II | Marine Corps Gazette".
  9. ^ "Number of names Inscribed/沖縄県". Okinawa Prefecture. Retrieved 2 March 2023.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)