شەماڵ عەباس عەلی، ناسراو بە مفەوەز شەماڵ یان شەماڵی سەید عەباس. پۆلیسێکی بەعسی بوو، لە دایک بووی ساڵی ١٩٦٣یە لە سلێمانی.حەوتەم منداڵ و کۆتا منداڵی خێزانەکەیانە،ئامادەیی پیشەیی تەواوکردووە و بە پێی گوتراوی خێزانەکەی سەرەتا چووەتە شاخ تا ببێتە پێشمەرگە بەڵام وەرنەگیراوە و گەڕاوەتەوە،هەندێک کەس بە مولازم موحسینە کوردەکە ناوی دەبەن.

لاوێتی دەستکاری

مفەوەز شەماڵ،تەمەنی لاوێتیشی هەر لە سلێمانی بووە و فیتەرێکی کارامە بووە،دوای ئەوەی تەمەنی نزیک دەبێتەوە بۆ سەربازی، بۆ ئەوەی خۆی قوتار بکات دەبێتە پۆلیس،دواتر بە هۆی بڕواناماکەیەوە پلەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ مفەوەز.

لە ناو خەڵکدا دەستکاری

مفەوەز شەماڵ،ناوێکی پڕ لە سەرکێشی و چیرۆکێکە پڕ لە دڵڕەقی،هەموو گەنجی شار لە دەستی هەڵدەهات و ئێستاکەش بنەماڵەکەی خۆیانی لێ بێبەری دەکەن، وەفاداری ئەم گەنجە بۆ حیزبی بەعس و ڕژێمەکەی، دەگاتە ئاستێک، کە سروشتێکی تایبەتی بۆ دروستدەکات، بەڕادەیەک دڵڕەقییەکەی هەڵدەکشێ، کە زۆربەی ئەوانەی دەستگیریان دەکات، دۆست و هاورێ و ناسراوەکانی خۆیەتی. تەنانەت سڵی لەبراکەی خۆیشی نەکردووەتەوە، گوڵاڵەی براژنی تا دواساتیش قسەی لەگەڵیدا نەبوو، چونکە مێردەکەی گوڵاڵە بە گرتن دەدات کە برای خودی مفەوەز شەماڵ بوو.

چیرۆکی دەسەڵات و پێگەکەی، چەند قات لە پلە سەربازییەکەی گەورەتبوو، نهێنی ئەمەش تا ئەو ڕۆژە مایەوە کە خەڵکی باشووری کوردستان دژ بەدام و دەزگاکانی بەعس ڕاپەڕینیان کرد، کاتێک بەڵگەکانی ئەمن و ئیستخبارات، کەوتنە دەست دەزگا ئەمنییە کوردییەکان، هاوپێچ لەگەڵ وێنەیەکی خۆی و صەدام حسێن، لەپاڵ ناوی مفەوەز شەماڵدا نوسراوە (احد من اصدقاء سید رئیس) واتە یەکێک لە هاورێکانی سەرۆک.

لەسێدارەدان و کۆتایی دەستکاری

تا ڕۆژی ڕاپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستان، مفەوەز شەماڵ بەوەفاداری مایەوە بۆ بەعس و ڕژێمەکەی، ٧ی ئازاری ساڵی ١٩٩١ یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، لەتەمەنی 28ساڵیدا، کەوتە دەست خەڵکی ڕاپەڕیوی شارەکە و لەبەردەرکی سەرای سلێمانی هەڵواسرا، تا ڕۆژی دواتر تەرمەکەی لەو مەیدانەدا بە هەڵواسراوی مایەوە.

شەماڵ، دوو ژن و دوو منداڵی لە دوای خۆیدا بەجێهێشت.

[١]

 
مفەوەز شەماڵ بە هەڵواسراوی لە بەر دەرکی سەرا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/features_08032018. Retrieved 2024-01-22. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)