سلێمانی یان بابانی شێوە ئاخاوتێنێکی کوردی تایبەتە بەو کەسانەی کە لە ناوەندی شاری سلێمانی نیشتەجێن، شێوازی قسەکردنی بابانی لە کۆندا بەو کەسانە ئەوترا کە لە مەڵکەندی و سەرشەقام و سابونکەرانی شارەکە ئەژیان بەڵام لە ئێستادا بە تەواوی خەڵکی شارەکە ئەوترێ بابانی ئەم شێوازەی سلێمانی بەوە تایبەتمەندە کە زۆربەی ووشە و دەستەواژە کوردییەکان بە کورتکراوەیی دەرئەبڕێت یان ئەنوسرێت ھەروەھا بەوە جیا ئەکرێتەوە کە کەمترین ووشەی بێگانەی تێدایە و زیاتر کوردییەکی پوخت و پەتی ڕەسەنی زمانی کوردییە، وە زۆرتر پیتی ( ئـ ) بەکاردێت بۆ قسەکردن و لەکاتی نووسینیشدا ھاوشێوەی ئەم ووتارە کە پێی نووسراوە.

ھەندێ نمونەی شێوە ئاخاوتن یان نووسینی سلێمانی دەستکاری

ئەڵێم ئەچم ئەکەم ئەڕۆم ئەخۆم ئەژیم