شین فیلمێکی سینەمایی کوردییە، لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی محەممەد مستەفا، شکار جەباریش بەڕێوبەری بەرھەمھێنانی فیلمەکەیە. ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ یەکەم ڕۆژی وێنەگرتنی فیلمەکە بوو و ھەتاکوو ٢٦ مانگ درێژەی ھەبوو. لە شیندا چەند خەتی چیرۆک ھەیە کە ھاوتەریب لەگەڵ چیرۆکە سەرەکییەکە دەچنە پێش؛ کێشەکانی ئەمڕۆی ناوخێزان و کۆمەڵگای کوردی، ھەروەکوو: ڕۆیشتنی نایاسایی بۆ دەرەوەی وڵات، ھێنانی دەرمان بۆ کوردستان، بەناوبانگبوون و ھتد لەم فیلمەدا کاریان لەسەر کراوە. شین نە بە واتای ڕەنگی شین بەڵکوو بە واتای ڕۆڕۆ و ناڕەحەتییە و دەگەڕێتەوە بۆ ناوەرۆکی فیلمەکە و واقیعی ژیان، ھەرچەندە لە کۆتاییدا ھیوا دەدرێتە بینەر.[١][٢]

شین
دەرھێنەرمحەممەد مستەفا
بەرھەمھێنەرمحەممەد مستەفا
نووسینمحەممەد مستەفا
ھیوا محەممەد
مۆسیقائەفشین شوکری
وێنەگری سینەماییڕاسان جەلال
دیار ئەسکەندەر
ھۆکار مەولوود
دەستکاریمیران عومەر
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەمیترۆنۆم پرۆداکشن
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠٢٣
وڵاتکوردستان
زمانکوردی

نواندن[٣] دەستکاری

  • شەماڵی عەبەڕەش (فەرھاد)
  • ھەڵوێست محەممەد (سەرکەش)
  • ڕووبار خالید (شیرن)
  • کەژان عەبدولوەھاب (خەندە)
  • ئاڵا عەباس (ساکار)
  • کارۆ سەوز (ھاوڕاز)
  • زاھیر غەریب

نمایشکردن دەستکاری

  • ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ یەکەم نمایشی فیلمەکە لە سیتی سینەمای سلێمانی بوو.
  • ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ یەکەم نمایشی شین لە شاری کەرکووک بوو.
  • ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ھۆڵی ھونەری شاری کەلار نمایشی فیلمەکە دەستی پێ کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ محەممەد مستەفا، ڕادیۆ دەنگی گەلی کوردستان، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، سەردان لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
  2. ^ فیلمی سینەمایی کوردی "شین" نمایش دەکرێت، سەردان لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
  3. ^ فیلمی سینەمایی "شین".. شیرین وێنەی ڕەسەنی ژنی کوردە، سەردان لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣