شاوەی گۆمی (بە ئینگلیزی: Pond herons) و (ناوی زانستی: Ardeola ) جۆرێک شاوەیە قەبارەیەکی بچووکی ھەیە لە چاو جۆرەکانی تری ھێرون ھەروەھا نزیکەی ٤٠ تا ٥٠ سم درێژییەکەی دەبێت و باڵای ٨٠ تا ١٠٠ سم درێژی ھەیە لە کاتی کرانەوەیاندا لەگەل کلکێکی کورت، بە شێوەیەکی گشتی کۆچەرە لە باشووری ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و زستان لە ئەفریقیا، ڕەنگێکی خۆڵەمێشی یان مەیلەو قاوەیی ھەیە و ھەراش (تازە پێگەیشتوو) ڕەنگی باڵەکانی سپییە لەکاتی کردنەوەیاندا، و بەزۆری لە زۆنگاوەکاندا دەژین لە نزیک شارە بچووکەکان، لەسەر سەکۆی دار یان دەوەن ھێلانە دادەنێن و ٢ تا ٥ ھێلکە دەکەن. خواردنی سەرەکی ماسی و مێروولە و زیندەوەرە بچووک و مامناوەندەکانە.

شاوەی گۆمی