شارە لەبیرکراوەکان
شارە لەبیرکراوەکان (بە عەرەبی: المدن المنسية) یان شارە مردووەکان (بە عەرەبی: المدن الميتة) بە کۆمەڵێک لە ٧٠٠ شوێنی نیشتەجێبوونی جێھێڵراو لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە نێوان حەلەب و ئیدلب دەوترێت. نزیکەی ٤٠ گوند کە لە ھەشت پارکێکی شوێنەواریدا کۆکراونەتەوە کە دەکەونە باکووری ڕۆژئاوای سوریا. ئەم شوێنانە تێڕوانینێک لە ژیانی گوندنشینەکان لە کۆتاییەکانی دێرین و سەردەمی بیزەنتین پێشان دەدەن. زۆربەی گوندەکان کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەم تا حەوتەم، لە نێوان سەدەی ٨ و ١٠دا چۆڵکراون. لە شوێنە نیشتەجێبوونەکاندا بیناکانی وەک شوێنی نیشتەجێبوون، پەرستگای بتپەرستان، کڵێسا، کانیاو و حەمامەکان پاشماوەی نژیاروانی بە باشی پارێزراو نیشان دەدەن. شارە مردووە گرنگەکان بریتین لە کڵێسای سانت سیمۆن ستایلیتس، داھیس، سێرجیلا، ڕویھا و ئەل بارا.
شارە مردووەکان لە ناوچەیەکی بەرزی بەردی کرێجدا ھەڵکەوتوون کە بە بەردی کرێجی مەسیف ناسراوە. ئەم نیشتەجێبوونە کۆنانە ڕووبەرێکی ٢٠-٤٠ کم (١٢-٢٥ میل) پان و نزیکەی ١٤٠ کم (٨٧ میل) درێژیان ھەیە.[١] بەردی کرێجی مەسیف سێ گروپی بەرزایی لەخۆدەگرێت: یەکەمیان گروپی باکووری چیای لێلوون (سیمۆن) و چیای کوردانە؛ گروپی دووەمی ناوەڕاست گروپی چیای حارمە؛ سێیەم گروپی باشوور گروپی چیای ڕحا (زاویە)یە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Burns, Ross., Monuments of Syria: An Historical Guide, p. 109