شاری پزیشکیی فاروق

(لە شاری پزیشکی فاروقەوە ڕەوانە کراوە)

شاری پزیشکیی فاروق نەخۆشخانەیەکی گەورەی ناحکومییە لە شاری سلێمانی، گرووپی کۆمپانیاکانی فاروق خاوەنداریێتی لە نەخۆشخانەکە دەکات. ساڵی ٢٠١٤ نەخۆشخانەکە دامەزرا.[١][٢] نەخۆشخانەکە ١٩٠ پزیشکی پسپۆڕی هەیە لەگەڵ جێگای ٢١٠ تەختی هەیە بۆ نەخۆش.[٣] لە نەخۆشخانەکە خزمەتگوزارییەکانی خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتن، تاقیگە و ڕادیۆلۆجی بەردەستە.

بەشەکان دەستکاری

نەخۆشخانەی شاری پزیشکیی فاروق لەکۆمەڵێک بەش پێکدێت لەوانە[٤]

  • بەشی نەشتەرگەری قەستەری دڵ
  • بەشی دڵناسی
  • بەشی نەخۆشییەکانی سنگ و هەناسە
  • کلینیکی نەخۆشییەکانی پێست
  • کلینیکی ئیندۆکرینۆلۆجی و شەکرە
  • بەشی (گوێ، لووت و گەروو) و بەشی نەشتەرگەری کەللەی سەر
  • بەشی گەدە و هەرس
  • نەشتەرگەری گشتی
  • بەشی هیماۆلۆجی و ئۆنکۆلۆژی
  • بەشی پزیشکی هەناو (باتنی)
  • بەشی نیفرۆلۆجی
  • بەشی دەمارناسی
  • بەشی نەشتەرگەری دەمار
  • بەشی خۆراک و خۆراک
  • بەشی منداڵبوون و نەخۆشییەکانی ژنان (OB/GYN)
  • بەشی چاو
  • بەشی پزیشکی منداڵان
  • بەشی پزیشکی دەروونی
  • بەشی روماتۆلۆجی و چارەسەری فیزیکی
  • بەشی بۆریناسی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ شاری پزیشکی فاروق لەبارەی "هەواڵێکی ساختە"وە روونکردنەوە دەدات، ماڵپەری ئێن ئارتی، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ شاری پزیشكیی فاروق لە سلێمانی كرایەوە، ماڵپەری ئاژانسی ئەنادۆل، ١٤ی نیسانی ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ شاری پزیشکی فاروق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، ماڵپەری سپیدمیدیا، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ بەشەکان ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەری شاری پزیشکیی فاروق، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ هێنراوە.

بەستەری دەرەکی دەستکاری