چیای گۆیژە
چیای گۆیژە چیایەکە لە ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی. بەرزاییی لووتکەکەی ١٥٢٤ مترە و گەڕەکی گۆیژەی سلێمانی کە کۆنترین گەڕەکی شارەکەیە لە پاڵی چیاکە ساز کراوەتەوە.
لە چاند و وێژەی کوردیدا
دەستکاریجگە لە فۆلکلۆری کوردی، لە دەقە جۆراوجۆرەکانی وێژەی کوردیدا وەکوو ھێمایەک لە بەرزی و خۆڕاگری و ھێز و مانەوەی خەڵکی کورد و شاری سلێمانی ئاماژە بە چیای گۆیژە کراوە و شاعیرەکانی وەکوو پیرەمێرد، بەختیار زێوەر، فایەق بێکەس، لەتیف ھەڵمەت ناوی گۆیژەیان لە شیعرەکانی خۆیانیان ھێناوەتەوە.[١]
پرۆژەی بڕینی شاخی گۆیژە
دەستکاریکۆمپانیای قەیوان ڕایگەیاند بەنیازە لەسەر ھەردوو گردە بڕاوەکەی گۆیژە سەدان یەکەی نیشتەجێبوون و شوقە و ڤێلا ساز بکات و گردەکان بکاتە دوو زۆن بۆ فرۆشتن و لەسەر یەکێک لەو گردانەش تاوەرێکی بەرز بونیات بنێت. ئەم پرۆژە ناڕەزاییی خەڵکیی بەدوی خۆی ھێنا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەڵمەتێک دەستیپێکرد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە کەمتەرخەمی و بایەخنەدانەوە سەبارەت بە ژینگە تۆمەتبار کراون.[٢]
ئەمەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ دیپلۆماتیک: گۆیژە لە شیعری شاعیراندا (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤؛ ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
- ^ دیپلۆماتیک: بڕینی شاخی گۆیژە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون گڕ لە سۆشیال میدیا بەردەدات (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤؛ ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.