سەینت لووسیا لە ئۆڵۆمپیاد

سەینت لووسیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٦ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کردووە، لەو ساڵەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ھیچ کاتێک بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە نەکردووە.جولین ئەلفرێد یەکەم و تاکە مەدالیای وڵاتەکەی تا ئێستا بەدەستهێناوە،[١] کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری ژنان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی نیشتمانی (١٠.٧٢ چرکە).[٢] لە دوای ساڵی ٢٠٠٤ەوە یەکەمجار بوو کە براوە ئەم پێشبڕکێیە وەرزشوانێکی خەڵکی جامایکا نەبێت. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی سەینت لووسیا ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندراوە.

سەینت لووسیا لە ئۆڵۆمپیاد
وەرزشOlympic sport
وڵاتسەینت لووسیا

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Saint Lucia at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.

  1. ^ Desk، C. to I. News (٤ی ئابی ٢٠٢٤). «St Lucia makes Olympic history as Julien Alfred gives tiny nation gold medal in women's 100m sprint». Connected to India News I Singapore l UAE l UK l USA l NRI (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  2. ^ AFP، Agence France-Presse- (٤ی ئابی ٢٠٢٤). «St. Lucia's Julien Alfred clinches historic Olympic 100-meter gold». Daily Sabah (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.