سەماکردن لەگەڵ کەسێکی نامۆ

سەماکردن لەگەڵ کەسێکی نامۆ (بە ئینگلیزی: Dancing with a Stranger) تاک گۆرانییەکی گۆرانیبێژی بریتانیایی سام سمیت و گۆرانیبێژی ئەمریکی نۆرمانییە. دەقی ئەم گۆرانییە لەلایەن سمیت، نۆرمانی، جیمی نیپس، مایکێل ئێس ئێریکسن، تور ھێرمانسن نووسراوە و لەلایەن ستارگیت و نیپس بەرھەم ھێنراوە. «سەماکردن لەگەڵ کەسێکی نامۆ» لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن کاپیتال ڕێکۆردز بڵاو کرایەوە. ئەم تاکە گۆرانییە لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو بوو، لە مەکسیک، ئایسلەندا و لوبنان پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا، لە بەریتانیا پلەی سێھەمی گرت، لە ئەمریکا پلەی حەوتەم و لە ٢١ وڵاتی تردا یەکێک بوو لە ١٠ گۆرانییە باشەکان. بە وتەی گۆڤاری فوربز «سەما لەگەڵ کەسێکی نامۆ» پڕ بینەرترین موزیکی ڕادیۆیی ساڵی ٢٠١٩ بوو.[٢]و بۆ خەڵاتی بریت لە ٢٠٢٠ وەکوو گۆرانی ساڵ پاڵێورا.

« سەماکردن لەگەڵ کەسێکی نامۆ »
گۆرانی from the EP سەما[١]
فۆرمات
تۆماربوون٢٠١٨
چەشن
ماوەھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٥"
نووسەر
بەرھەمھێنەر

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ "DANCE - EP by Sam Smith". Apple Music. Retrieved 16 July 2020.
  2. ^ Greenburg, Zack O'Malley. "Lil Nas X, Normani, Maluma And The 30 Under 30 Music Class Of 2020". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 3 December 2019.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری