سەعید خانی کوردستانی

سەعید خانی کوردستانی (١٨٦٣-١٩٤٢) پزیشکێکی کوردی مەسیحی بووە. ئەو جۆرە کە Ellis H. Minns دەڵێت سەعید خان لە ساڵی ١٩١٣ سێ نووسراوی مێژوویی لە ھەورامانەوە ھێناوە بۆ ئینگلستان و لەوێ فرۆشتوویەتی و ئێستا لە مۆزەخانەی British Museumدایە.[١] شیعرێکیش بڵاو بووەتەوە کە ھەموو سەرچاوەکان ژێدەری دەگەڕێننەوە بۆ نووسراوەیەکی کۆن کە سەعید خان چاوی پێ کەوتووە.[٢] شیعرەکە ئەمەیە و سەرچاوەیەکی بڕوا پێ کراو لە بەر دەستدا نییە کە بە ڕاستی ڕوونی کردبێتەوە کە ئێستا لە کوێیە و بە چ خەتێک نووسراوە و کێ وەریگێڕاوەتەوە.

ھورمزگان ڕمان، ئاتران کوژانوێشان شاردوەوە گەورەی گەورەکان
زۆر کار ئەرەب کرنە خاپورگنای پالە ئی ھەتا شارزور
ژن و کەنکیان وە دیل بەشینامیرد ئازا تلی وە روی ھوێنا
روشت زەردەشترە مانوە بی کەسبەزەیکا نیکا ھورمز وە ھویچ کەس

ژیان دەستکاری

لە منداڵیدا ھەتیو دەبێت. قەشەیەکی مەسیحی کە لەو کاتەدا لە سنەدا بووە دەیکات بە وەرگێڕی خۆی و لە لای ئەو ئینگلیزی فێر دەبێت و ئەبێت بە مەسیحی. لە لای پزیشکێکی مەسیحی لە ھەمەداندا فێری کارە سەرەتاییەکانی پزیشکی دەبێت و لە ساڵی ١٨٩٣ بۆ خوێندن دەچێت بۆ سوید و ئینگلستان. لە ساڵی ١٩٤٢ لە ھەمەدان دەمرێت.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Ellis H. Minns (1915). "Parchments of the Parthian Period from Avroman in Kurdistan". Journal of Hellenic Studies. ٣٥: ٩٨–١٤١. doi:١٠٫٢٣٠٧/٦٢٤٥٢٢. {{cite journal}}: Check |doi= value (help)
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Julyی 2017. Retrieved 17ی Julyی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ بە فارسی: «دکتر سعید خان کردستانی» نوشتە: جی. رسولی و کیدی الن

گرێدەر بۆ دەرەوە دەستکاری