سەدەی بیستەمە، شێعرێکی کوردیی سۆرانییە کە لەلایەن شاعیری کورد، فایەق بێکەس نوسراوە[١]، وەک سروودێکی شۆڕشگێڕانە لەلایەن ناسر ڕەزازییەوە کراوە و بە سروود و گوتراوەتەوە[٢][٣].

حامید خاکی دەربارەی شێعرەکە دەڵێ: "ئەو شێعرە لە ھەر کات و زەمانێکدا بۆ خوێندنەوە نۆیە و ئامۆژگاریمان دەکات بۆ خۆ دیتنەوە"[٤].

شێعرەکە دەستکاری

سەدەی بیستەمە، کوردە غیرەتێ لە خەو ڕاپەڕە، ھەوڵێ ھیممەتێ، بەسیە نەزانی، عیلم و سەنعەتێ سووکی ھەتا کەی؟ ناوێ، حورمەتێ ھۆش و بیرت بێ.. پیاوی ژیرت بێ.. لە جێی سەربەستی بۆچ زنجیرت بێ،

نەما ئەو ڕۆژەی تۆ بەئاسانی بتوانی بژی بەشادمانی تۆ کە قەومێکی بێ پشتیوانی گەر تێ نەکۆشی زۆر پەرێشانی ھۆش و بیرت بێ.. پیاوی ژیرت بێ.. لە جێی سەربەستی بۆچ زنجیرت بێ،

ڕۆژی کارەبا و ڕادیۆ و بوخارە ھەر قووەت و فەن ئەمڕۆ بەکارە گەلی دواکەوتوو بەشی جەخارە قوڕ بەسەر ئەوەی پەست و ھەژارە ھۆش و بیرت بێ.. پیاوی ژیرت بێ.. لە جێی سەربەستی بۆچ زنجیرت بێ،

لە ڕووی زەمینا نییە وەکو تۆ قەومێکی دوو دڵ، وێڵ و ڕەنجەڕۆ کەڵکی چی ئەگرێ گریان و ڕۆڕۆ درەنگە ھەستە بوو بە نیوەڕۆ ھۆش و بیرت بێ.. پیاوی ژیرت بێ.. لە جێی سەربەستی بۆچ زنجیرت بێ،

سەیری عالەم کە بۆ بەرزی ژیان خۆی ھەڵکردووە ھاتۆتە مەیدان لە ڕێی نیشتمان ئەبێتە قوربان بۆ سەرکەوتن و بۆ ناو و نیشان ھۆش و بیرت بێ.. پیاوی ژیرت بێ.. لە جێی سەربەستی بۆچ زنجیرت بێ،

سبەینێ کە جەنگ دامرکایەوە ئاگری ھەرا و شەڕ کوژایەوە ھەر کەس حەقی خۆی پێ درایەوە تۆ بە چ ڕوویەک دێیتە کایەوە؟ ھۆش و بیرت بێ.. پیاوی ژیرت بێ.. لە جێی سەربەستی بۆچ زنجیرت بێ،

پێم بڵێ کوانێ وەتەن پەروەرت؟ کوا لاوی دانا، و کوا مونەووەرت؟ کوانێ دڵسۆز، و کوانێ ڕەھبەرت؟ ناوی خۆت نەبەی ئەی خاک بەسەرت، ھۆش و بیرت بێ.. پیاوی ژیرت بێ.. لە جێی سەربەستی بۆچ زنجیرت بێ،

دەرمانی دەردی ئێمە خوێندنە ڕەوشتی پاک و خزمەت کردنە تۆوی ناکۆکی زوو لابردنە ئەگینا بەشمان شەق و مردنە ھۆش و بیرت بێ.. پیاوی ژیرت بێ.. لە جێی سەربەستی بۆچ زنجیرت بێ[٥].

سروود(ناسر ڕەزازی) دەستکاری

سەدەی بیستمە کوردە غیرەتێ لە خەو ڕاپەڕە ھەوڵێ ھیممەتێ بەسیە نەزانی عیلم و سەنعەتێ سووکی ھەتاکەی تاوێ حورمەتێ

ھۆش و بیرت بێ پیاوی ژیرت بێ لە جێی سەربەستی بۆچ زەنجیرت بێ

نەما ئەوڕۆژوی تۆ بە ئاسانی بتوانی بژی بە شادمانی تۆ کە قەومێکی بێ پشتیوانی گەر تێ نەکۆشی زۆر پەرێشانی

ھۆش و بیرت بێ پیاوی ژیرت بێ لە جێی سەربەستی بۆچ زەنجیرت بێ

سەیری عالەم بکە بۆ بەرزی ژیان خۆی ھەڵکردوە ھاتوەتە مەیدان لەڕێی نیشتمان ئەبێتە قوربان بۆ سەرکەوتن و بۆ ناو و نیشان

ھۆش و بیرت بێ پیاوی ژیرت بێ لە جێی سەربەستی بۆچ زەنجیرت بێ

دەرمانی دەردی ئێمە خوێندنە ڕەوشتی پاک و خزمەت کردنە کۆی ناکۆکی زو لابردنە ئەگەرنە بەشمان شەق و مردنە

ھۆش و بیرت بێ پیاوی ژیرت بێ لە جێی سەربەستی بۆچ زەنجیرت بێ[٦].

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "سەدەی بیستەمە". ڤەژینبوکس (بە کوردی). Retrieved 2022-09-11.
  2. ^ Naser Sedey Bisteme.MP3 سەدەی بیستەمە، ناسر ڕەزازی (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-09-11
  3. ^ %DA%95%DB%95%D8%B2%D8%A7%D8%B2%DB%8C "ناسر ڕەزازی". ناسر ڕەزازی (بە کوردی). 2022-09-11. Retrieved 2022-09-11. {{cite web}}: Check |url= value (help) ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "شیعری سەدەی بیستەمە، فایەق بێکەس". allekok.ir. Retrieved 2022-09-11.
  5. ^ "٢٤. سەدەی بیستەمە | کوردینۆ". kurdino.com. 2022-08-05. Retrieved 2022-09-11. ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ https://www.khaktv.net/all-detail.aspx?jimare=3995