سەبارەت بە نامۆیان و پیاوان

(لە سەبارەت بە نامۆکان و پیاوەکانەوە ڕەوانە کراوە)

سەبارەت بە نامۆیان و پیاوان (بە ڕووسی: Про уродов и людей) فیلمێکی ڕووسیییە بە دەرھێنەریی ئالێکسەی بالابانۆف کە لە ساڵی ۱۹۹٨دا دروست کراوە. فیلمەکە سەبارەت بە پۆرنۆگرافی و چەتەیی مۆدێرن لە کۆمەڵگای ڕووسیادایە.

سەبارەت بە نامۆیان و پیاوان
دەرھێنەرئالێکسەی بالابانۆف
ڕێکەوتی دەرچوون۱۹۹٨
وڵاتڕووسیا
زمانڕووسی

کورتەی فیلم دەستکاری

چیرۆک و ڕووداوەکانی فیلمەکە کە لە سەدەی نۆزدەھەمدا ڕوو دەدەن، سەبارەت بە دوو بنەماڵەی بوورژوازیی ڕووسین کە لە درێژەی فیلمەکەدا دەکەونە داوی کۆمەڵێک چەتەی مۆدێرنەوە و بنەماڵەکانیان تیا دەچێت. چەتەکان گەرچی بە ڕەواڵەت خەریکی پیشەی وێنەگرین، بەڵام لە ڕاستیدا لە ژێرەوە خەریکی گرتنی وێنەی پۆرن و دواتر دروست کردنی فیلمی پۆرنن. یەکێک لەو بنەماڵانە بنەماڵەی دوکتۆرێکە کە دوو مناڵی دوانەی پێکەوە لکاوی، بە ناوی تۆیلا و کۆیلا، گل داوەتەوە و وەک مناڵی خۆی پەروەردەیان دەکات. ئەو بنەماڵەکەش ھی ئەندازیارێکە کە ژنەکەی مردووە و کچێکی تازە پێگەییوی بە ناوی لیزا ھەیە. لە درێژەی فیلمەکەدا لیزا و تۆیلا و کۆیلا دەکەونە داوی چەتەکانەوە. ئەم دوو برایە کە پێشتر لە ژێر پەروەردەی ژنەکەی دوکتۆردا فێری مۆسیقا بوون، لە بەر دەستی چەتەکاندا بۆ فیلم و وێنەی پۆرن بە کار دەبرێن. تۆیلا دەبێت بە ئەلکولی و کۆیلاش لەو تەمەنە کەمەدا گلاراوی عیشقی لیزا دەبێت.

سەرچاوە دەستکاری

گاردییەن؛ سەبارەت بە نامۆیان و پیاوان

بەستەری دەرەکی دەستکاری

ماڵپەڕی فیلمەکە لە ئای ئێم دی بی