فیڵد مارشال کۆڵین کامپبێل یەکەم بارۆن کلاید (٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٧٩٢ – ١٤ی ئابی ١٨٦٣)، ئەفسەرێکی سوپای بەریتانیا بوو. دوای ئەوەی لە جەنگی نیمچە دوورگەکان و جەنگی ١٨١٢دا خزمەت دەکات، لە جەنگی یەکەمی تریاکدا فەرماندەیی فەوجەکانی ٩٨ی پێ بووە و دواتر لە جەنگی دووەمی ئینگلیز و سیخەکاندا فەرماندەیی لیوایەکی کردووە.[١] دواتر لە شەڕی ئەلما فەرماندەیی لیوای ھایلاندەکانی کرد و بە «ھێڵی سووری تەنکەکەی ھایلاندەکان» ھێرشی ڕووسیای بۆ سەر بالاکلاڤا لە کاتی جەنگی کریمیادا بەرپەرچ دایەوە. لە قۆناغێکی سەرەتایی یاخیبوونی ھیندستاندا، بوو بە فەرماندەی گشتی ھیندستان و لەو ڕۆڵەدا، لاکنۆی ڕزگاری کرد و دواتر چۆڵکرد و دوای ھێرشکردنە سەر تاتیا تۆپێ و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە لە شەڕی دووەمی کاونپۆر شکستی ھێنا، جارێکی دیکە لاکنۆی گرتەوە. لەکاتێکدا کە ھێشتا فەرماندەی گشتی بوو مامەڵەی لەگەڵ «یاخیبوونی سپی پێستەکان» لە نێوان سەربازانی کۆمپانیای ڕۆژھەڵاتی ھیندستان کرد، و ئەو سوپایەی ڕێکخست کە لە جەنگی دووەمی تریاکدا ڕەوانەی ڕۆژھەڵات کرا.[٢][٣]

سێر کۆڵین کامپبێل

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Colin Campbell, 1st Baron Clyde". Flickr. Retrieved 11 January 2014.
  2. ^ "No. 21564". The London Gazette. 22 June 1854. p. 1933.
  3. ^ "Colin Campbell, 1st Baron Clyde". Oxford Dictionary of National Biography. Retrieved 11 January 2014.