Ccleaner (پێشتر زبڵ خاوێنکەر)، بەرھەم ھێنراوە لەلایەن کۆمپانیای Piriform کە بریتییە لە نەرمەکاڵای خۆڕا و سەرچاوە کراوە ،لەبواری خزمەتگوزاری و چاککاری ،بەکاردەھێنرێت بۆ خاوێنکردنەوەی کۆمپیوتەر لە پەڕگەی نەویستراو و تۆمارگەی ویندۆزی نابەجێ ،Ccleaner پاڵپشتی زۆربەی زمانەکان دەکات ، لەناویاندا زمانی کوردی زاراوەی سۆرانیش.

هێمای Ccleaner


تایبەتمەندییەکان دەستکاری

Ccleaner پاڵپشتی خاوێنکردنەوەی ئەو پەڕگە کاتییانە دەکات لە نەرمەکاڵاکان بەجێ دەمێنن ،وەکو Opera ، EMule ،Windows Media Player ،Google Chrome ،Safari ،Internet Explorer ،Google Toolbar ،Firefox ،Firefox، WinZip ،Adobe Acrobat، WinRAR ،WinAce ،Nero، Microsoft Office، Netscape وە نەرمەکاڵای تریش ،بەدرێژایی مێژووی وێبگەڕ ،شەکرۆکەکان ،تەنەکەی زبڵ ،زیادەکانی بیرگە ،پەڕگە لەتبەندیکراوەکان ،پەڕگەکانی ڕووداوتۆمارگەری ،ئەرشیفەکانی سیستەم ،داتای نەرمەواڵە ،تەواوبوونی خۆکاری لەمێژوو ،لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی تری داتا. ھەروەھا نەرمەکاڵاکە خاوێنکەرەوەی تۆمارگەش(ڕیجستەری) لەخۆی دەگرێت بۆ دەستنیشان کردن و ڕاستکردنەوەی کێشەکانی تۆمارگەی ویندۆز ،وەک وون بوونی سەرچاوەی DLLی بەشداریکراو ،دەروازە ناپێویستەکانی تۆماربوون بۆ پەڕگە درێژکراوەکان ،لەگەڵ وون بوونی سەرچاوە ڕێچکەی نەرمەواڵەکان. Ccleaner دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی نەرمەکاڵاکان ،لەگەڵ ئەوەش Ccleaner ڕێگات دەدات بۆ گۆڕینی نەرمەکاڵا دانراوەکان بۆ کاتی ھەڵبوون ،بەکارھێنەر دەتوانێت نەرمەکاڵا ناچالاک بکات لەکاتی ھەڵبوون بۆ خێراکردنی کاتی خستنەڕێ .ھەروەک لە وەشانی ٢.١٣.٨ Ccleaner ڕێگا بە بەکارھێنەرانی دەدات بۆ سرینەوەی خاڵی گەڕانەوەی سیستەم.

ئەمانەش ببینە دەستکاری