سیندرۆمی فرە کیسی ھێلکەدان
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
حاڵەتێکە کە تیایدا هێلکەدانی ئافرەتان هۆڕمۆنی (ئەندرۆجین) ، کە هۆرمۆنی پیاوانە بە شێوازەکی نا ئاسایی دروست دەکا کە خۆی لەدۆخێکی ئاساییدا کەمە.ناوی(سیندرۆمی فرەکیسی هێلکەدان) یاخود کیسی هێلکەدان ئاماژە بەو کیسۆڵە(پڕ لە شلە)انە دەکەن کە لە هێلکەداندا دروستدەبن . بەڵام ، هەندێک لە خاوەن ئەم نەخۆشییە کیس یان نییە وە هەندێک لەوانەی ئەم نەخۆشییەشیان نییە کیس دروستدەکەن . گەرا کردن(دەرچوونی هێلکە لە هێلکەدان) ڕوو دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ تۆوی پیاو بتروکێن ، گەر هێلکەکە نەتروکا لەگەل سوڕی مانگانەوە فڕێدەدرێتە دەرەوەی لەش . لە هەندێک حاڵەتدا،ئافرەت هۆڕمۆنی پێویست دروستناکەن بۆ گەراکردن، کاتێکیش کە هێلکەکە نەهاتە دەر ئەوا دەشێ هێلکەدان زۆر کیسۆڵەی بچووک دروست بکەن . ئەم کیسانەش هۆرمۆنی (ئەندرۆجین) دروست دەکەن، نەخۆشەکانی ئەم نەخۆشییەش زۆربەی جار ئاستی ئەم هۆڕمۆنەیان زۆرە و دەشێ زۆر کێشەش بۆ سوڕی مانگانە دروست بکات وە دەتوانێ زۆر لە نیشانەکانی نەخۆشی (کیسی هێلکەدان)درووست بکات. تیمارکردنی ئەم نەخۆشییە زیاتر بە دەرمان دەکرێ. ئەمە چارەسەری ناکاتن، بەڵکو یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەدەن و ڕێگری لە چەند نەخۆشی تر دەکا.
چی دەبێتە هۆکاری فرە کیسی هێلکەدان؟
دەستکاریهۆکارە سەرەکییەکەی ئەم نەخۆشییە بە ڕوونی دیار نییە ، زۆر لەو ئافرەتانەی كه توشبووی ئەو نەخۆشییەن (نەخۆشی دژە ئینسولین) یان هەییە. ئەمەش ئەوە ئەگەیێنێ کە لەشی ناتوانێ ئینسولین بە باشی بکاربهێنێ . ئەمەش وادەکا کە ڕێژەیەکی زۆر لە ئینسولین کۆببتەوە لە لەشی کە ئەشێت ئاستی ئەندرۆجین(هۆڕمۆنی پیاوان) زیاد بکا. قەڵەويش ڕێژەی ئینسولین زیاد دەکا کە نیشانەکانی کیسی هێلکەدان خراپتر ئەکات.
مەترسییەکان و نیشانەکانی کیسی هێلکەدان
دەستکاریئەگەر دایک و خوشکی ئەم نەخۆشییەیان هەبێ چانسی توشبوونی زیاترە. ئەگەر (نەخۆشی دژەئینسولین)ی هەبێ یان قەلەوش بێ ، چانسی توشبوونی زیاترن.
لە نیشانەکانیشی :
١- نەهاتنی خوێن، بەردانی کەم یان ناڕێکی لە هاتنی خوێن لە کاتی خوێن بەردانی سوڕی مانگانەدا.
٢- هێلکەدانی مەزن یان پڕ کیس.
٣- زۆری مووی لەش بە سینگ و سک و پشتيشەوە.
٤- زیاد کردنی کێش بەتایبەتی لە دەوروبەری سک.
٥- زیپکە یان پێستی چەور .
٦-کەچەڵی هاوشێوەی پیاوان یان رووتاندنەوەی قژ.
٧-نەزۆکی.
٨- زێدە پێستی بچووک لە مل یان بن باڵ.
٩-پارچە یان پینە پێستێکی ئەستوور یان ڕەش لە پشتە مل ، بن باڵ و ژێر مەمک.
چۆن سیندرۆمی فرەکیسی هێلکەدان دیاری (تەشخیس)دەکرێ؟
دەستکاریئەو کەسەی کە پشکنینەکە ئەنجام دەداپرسیار لە مێژووی پزیشکی(طوبی) نەخۆشەکە و نیشانەکانی دەکات و پشکنینی لەشی(بەدەنی) ئەنجام دەدات کە سمتە جۆلە ( ئەندەمەکانی زێ و دەوروبەری)شی دەگرتەوە ،ئەم پشکنینەش تەندرووستی ئەندامی زاوزێ دووپات دەکاتەوە لە ژوورەو و دەرەوەی لەش. هەندێک لە نیشانەکانی کیسی هێلکەدان هاوبەشە لەگەڵ نەخۆشی تر ، هەر بۆییە پشکنینی تریشی بۆدەکرێ کە لەوانیش :
١.سۆنار: بەکاردێ بۆ زانینی حەجم و قەوارەی هێلکەدان و هەبوونی کیس وە دەتوانی ئەستووری پەردەی ناوەوەی منداڵدانیش ببینی.
٢. پشکنینی خوێن: لێرەدا سەیری بەرزی ئاستی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین و هۆڕمۆنانیتریش دەکرێ ، شەکرە و کۆلیسترۆل و ترایگلیسرادش پشکنینی بۆ دەکرێ.
چۆن کیسی هێلکەدان تیمار دەکرێ؟
دەستکاریتیمارکردنی ئەم نەخۆشییە بەستراوەتەوە سەر چەند خاڵێک،کە تەمەن ،خراپی نیشانەکان ، وە تەندرووستی گشتیش دەگرێتەوە ، جار وایە دەبەسترێتەوە بە ئەوەی کە ئایە نەخۆشەکە دەیەوێ دووگیانبێت لە ئایندەدا یان نا گەر نەخۆشەکە ویستی دووگیانی هەبوو لە ئایندەدا ئەوا دەشێ تیمارکردنی بەم شێوازانە بێ :
١. گۆڕینی شێوازی خۆراک و چالاکی: خۆراکی تەندرووست و چالاکی زیاتر یارمەتی کێش دابەزاندن دەدەن کە لە هەمان کاتدا ئینسولین زیاتر لە لەشتدا بەکاردێ، ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەمتر دەبێ وە ئەشێت ببتە یاریدەدەری گەرا کردن (دەرکەوتنی هێلکە لە هێلکەدان)
٢. ئەو دەرمانانەی کە هانی گەرا کردن دەدەن : دەرمان هەن کە هانی گەراکردن دەدەن بەڵام مەترسیشیان لەگەڵە بۆ نموونە جار وایا چانسی بوونی(دووانە و زیاتر ) زیاتر دەکات ، یاخود هێلکەدانەکان زیاد لە پێویست هۆڕمۆن درووست دەکەن کە دەبنە هۆی گەورەبوونی سک و دەوروبەری یان ئێشی سمتە جۆلە ( ئەندامەکانی زێ و دەوروبەری) .
گەر نەخۆشەکە ویستی دووگیانی نەبوو ئەوا دەشێ تیمارکردنی بەم شێوازانە بێ :
١. حەپی بەربەستی منداڵبوون : ئەم حەپە كۆنتڕۆڵی سوڕی مانگانە دەکات، ڕێژەی ئەندرۆجین و زیپکە کەم دەکات.
٢.دەرمانی شەکرە: ئەم دەرمانە بەکاردێ بۆ کەمکردنەوەی (دژەئینسولین) لە نەخۆشی فرەکیسی هێلکەداندا، هەروەها ئەشێت ڕێژەی ئەندرۆجینیش کەم کاتەوە ،کەم کردنەوەی زیادەموو وە یارمەتی گەرا کردنیش دەدا.
٣.گۆڕینی شێوازی خۆراک و چالاکی: خۆراکی تەندرووست و چالاکی زیاتر یارمەتی کێش دابەزاندن دەدەن کە لە هەمان کاتدا ئینسولین زیاتر لە لەشتدا بەکاردێ، ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەمتر دەبێ وە ئەشێت ببتە یاریدەدەری گەرا کردن (دەرکەوتنی هێلکە لە هێلکەدان)
٤. دەرمانی تیمارکردنی نیشانەکان : هەندێ دەرمان یارمەتی زیپکە و کەمکردنەوەی زیادە موو دەدەن.
گیر و گرفتەکانی فرەکیسی هێلکەدان چین؟
دەستکاریئەو ئافرەتانەی کە ئەم نەخۆشییەیان هەییە چانسی تووشبوونیان بە نەخۆشی مەترسیدار زیاترە. کە جۆری ٢ ی شەکرە ، زیادبوونی پەستانی خوێن، کێشە درووست بوون بۆ دڵ و دەمارەکان و شێرپەنچەی منداڵدان (رەحم) دەگرێتەوە. وە هەروەها بۆ دووگیان بوونیش گرفتیان بۆدرووست دەبێ (نەزۆکی).
ژییان لەگەڵ فرەکیسی هێلکەدان
دەستکاریهەندێک لە ئافروتان لەلایەنی دەرەکییەوە ئەناڵێنن ، وەکو زیادبوونی کێش ، زۆری گەشەی موو و قژ، وە زیپکە. تیماری جوانکاری وەکو ،ئێلێکترۆلایسس و لێزەر بۆ لادانی موو یارمەتی نەخۆش دەدن و دڵخۆشتریان دەکەن لەڕووی ڕوخسارەوە . پێویستە لەگەڵ لێزانان باس لەتیمارکردنی نیشانەکان بکرێن.
کەی پێویستە سەردانی دکتۆر و لێزانان بکەی؟
دەستکاریئەوکاتەی سوڕی مانگانە دواکەوت یان ناتەواو بوو ، زۆری گەشەی موو و قژ ، زیپکە، و کێشی زیادکرد ، پێویستە نەخۆش سەردانی دکتۆر بکا.
چەند خاڵێکی گرنگ
دەستکاری١.سیندرۆمی فرەکیسی هێلکەدان کێشەیەکی باوە لەناو ئافرەتاندا .
٢.ئافرەتانی تووشبووی ئەم نەخۆشییە ئەشێن گەرا نەکان (هێلکە نەیەتە دەرەوە لە هێلکەدان) ، ئاستی ئەندرۆجینیان زۆر بێ، وە زۆر وردە کیسۆلەیانیان هەبێ لەسەر هێلکەدانەکانیان.
٣. ئەم نەخۆشییە سوری مانگانە دوادەخات یان ناتەواوی دەکات ، وا دەکا گەشەی موو و قژ زیادبن ، زیپکە، نەزۆکی و کێش زیادەکا.
٤.ئافرەتانی تووشبووی ئەم نەخۆشییە چانسی زیاتریان هەییە لە توشبوونیان بە جۆری ٢ی شەکرە ، زیادبوونی پەستانی خوێن، کێشەدرووست بوون بۆ دڵ و شێرپەنچەی پەردەی منداڵدان ( پەردەی ڕەحم).
٥.جۆری تیمارکردن دەگەڕێتەوە سەر ویستی ئافرەتەکە ، ئایە دەیەوێ لە ئایندە منداڵی ببێ یان نا ، ئەو ئافرەتانەی دەیانەوێ منداڵیان ببێ دەرمان و تیماری جیاواز وەردەگرن.
هەنگاوی داهاتوو بۆ ئەوانەی هەست بە نەخۆشییەکە دەکەن
دەستکاری١-پێش سەردانی نەخۆشەکە بۆ هیچ شوێنێک ،پێوەستە ئەو پرسیارانەی کە هەیبێ بییاننووسێتەوە.
٢-کەسێک لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەوەی یارمەتی پرسیارکردن و لەبیرنەکردنی وەڵامەکان بدات.
٣-لە سەردانییەکە دەبێ ، ناوی هەموو دەرمانەکان ، تیمارەکان ، پشکنینەکان و ئامۆژگارییەکان بنووسێتەوە.
٤-ئەگەر چاوپێکەوتنێکی تری هەبوو لە داهاتوو پێویستە ، ڕۆژ و کات و هۆکاری سەردان بنووسێتەوە.
٥- پێویستە نەخۆش بزانێ چۆن پەیوەندی لەگەڵ دکتوردا بکا گەر هیچ پرسیارێکی هەبێ.
٦- پێویستە نەخۆش دکتۆری پسپۆڕ و سەنتەری تیمار ببینێتەوە.
سەرچاوە
دەستکاریhttps://www.hopkinsmedicine.org/health/conditions-and-diseases/polycystic-ovary-syndrome-pcos