سیسرک
سیسرک یان مەشکەدڕە (بە ئینگلیزی: Cricket) مێروویەکە لە تیرەی Gryllidae (ڕاستباڵان).
سیسرک شەوانە چالاکە و دەخوێنێ، باڵەکانی پێشەوەی باریک و باڵەکانی دواوەی ناسک و لە ژێر باڵەکانی پێشەوەدا قەد کراوە. هەموو شتێک دەخۆن، لەشیان پانە و شاخیلەیان هەیە، ٢٥ هەزار جۆریان هەیە. سیسرکی نێر بۆ ڕاکێشانی مێ، بە لێخشانی باڵەکانی پێشەوە یان باڵەکان و پێکانی یان... دەنگێکی تایبەت دروست دەکا.
سیسرک | |
---|---|
The common black cricket, Gryllus assimilis | |
Scientific classification | |
Kingdom: | |
Phylum: | |
Class: | |
Order: | |
Superfamily: | |
Family: | سیسرکان |
Subfamilies | |
See Taxonomy section |
سیسرکەکان خزمی کوللەکانن. ئەوان دەتوانن بە یارمەتی پێی دواوەیان چەن هێندەی درێژی لەشیان باز بدەن. سیسرکەکان شەوانە دەردەکەون، بڕێکیان کون و کەلێن هەڵدەکۆڵن و تا ڕوون بوونەوەی هەوا تێیدا دەمێننەوە. زۆربەی سیسرکەکان گەڵا دەخۆن، بڕێک لە سیسرکەکانیش لە مێروو بژیوی خۆیان دەست دەخەن.[٢]
سیسرکەکان وەک کوللەکان دەخوێنن. بۆ ئەم مەبەستە ددانەی شانەئاسای باڵەکانیان لێک دەخشێنن. بەشی پێشەوەی لەشیان وەک ریزۆنانس دەنگەکە بەرزتر دەکا.بڕێ لە سیسرکەکانی گەرمیان هێندە بەرز دەخوێنن کە دەنگیان تا ١،٥ کمی دەبیسرێت. گوێی سیسرکەکان لە سەر ئەژنۆی پێشەوەیانە.[٣]
ناوەکانی تر
دەستکاریئەم ناوانە لە زمانی کوردیدا هاتوون:
- بەرزەچڕ، شیڕشیڕە، زیڕزیڕە، جڕجڕە، زیڕزیڕەک، چیچرک، چرچرۆ، چیرچیرۆک، سیسۆک، سیسۆکە، سیرسیرە[٤]
- سیسرە، سیسرکە
وێنەخانە
دەستکاریپەراوێز
دەستکاری- ^ Orthoptera
- ^ ئینسکلۆپیدیای ئەکسفۆرد
- ^ ئەکسفۆرد
- ^ فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان
سەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیسرک تێدایە. |